ئینگلتەراگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ باسی مانچێستەر یونایتد و تێن هاخ دەکات

"چاوەڕوانی گەڕانەوەی شەیتانە سوورەکان بن"

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ ریۆ فێردیناند باسی مانچێستەر یونایتد و گەڕانەوە بۆ یانەکە دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر یونایتد دەڵێت؛

بە گەڕانەوەم بۆ مانچێستەر یونایتد زۆر دڵخۆش بووم، یەکێک بووم لە باشترین گۆڵکارەکانی یانەکە و کاری باوەڕپێنەکراوم کرد. وەرزی یەکەمم تەمەنم 37 ساڵ بوو، بوومە سێیەم باشترین گۆڵکاری پرێمەرلیگ و 17 – 18 گۆڵم کرد. لە چامپیۆنزلیگیش لە سەرجەم قۆناخەکان گۆڵم کرد.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبارەی داهاتووی شەیتانە سوورەکان دەڵێت؛

مانچێستەر یونایتد پێویستی بەوەیە هەموو شتێک لە یانەکەدا بنیات بنێتەوە، مانچێستەر پێویستی بە کاتە هێشتا یەکێکە لە باشترین یانەکانی جیهان، بەڵام پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە. لەوبڕوایەدام داهاتووی مانچێستەر یونایتد گەشاوە دەبێت.

ئەفسانە پۆرتوگالییەکە لەباری تێن هاخ دەڵێت؛

ئەگەر ئێریک تێن هاخ گوێ لە روود ڤان نیستڵرۆی بگرێت رەنگە بتوانێت یارمەتی یانەکە بدات. پێویستە یانەکە گوێ لەو یاریزانانە بگرێت کە لەوێ یارییان کردووە، وەک تۆ “فێردیناند” رۆی کین، پۆڵ سکۆڵز، رایان گیگز، سێر ئالێکس فێرگسن و هەر یاریزانێکی دیکە. ناتوانیت یانەکە بنیاد بنێیتەوە ئەگەر لە دۆخەکەی تێنەگەیت.

رۆناڵدۆ لە هاوینی 2021 بەبڕی 17 ملیۆن یۆرۆ لە یوڤێنتوسەوە گەڕایەوە مانچێستەر یونایتد. لە یەکەم وەرزی دوای گەڕانەوەی لە 38 یاریی 24 گۆڵی بۆ یانەکە کرد و 3 گۆڵیشی دروستکرد.

لە وەرزی دووەمیش کە 16 یاریی 3 گۆڵی کرد و 2 گۆڵی دروستکرد. بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ. لە گواستنەوەی زستانە گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و پەیوەندی بە نەسڕی سعودی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button