ئیسپانیاگرنگترین

میلیتاو و مێندی بۆ یاریی ریال سۆسیداد ئامادە دەبن

Yariga App

یاریگا –

میلیتاو و مێندی کە لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان تووشی پێکان بوون، بۆ یاریی ریال سۆسیداد ئامادە دەبن.

خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی بەناوبانگی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئیدێر میلیتاو و فێرلاند مێندی بۆ یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ریال سۆسیداد ئامادە دەبن و بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی بەردەست دەبن.

فیلێکس دیاز ئاشکرایکردووە، میلیتاو لەو پێکانەکەی بووە هۆی ئەوەی کەمپی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەجێبهێڵێت رزگاری بووە و بە تەواوەتی چاکبووەتەوە، کە لە رانی راستی هەستی بە ئازار دەکرد و بە پێکانەوە گەڕایەوە مەدرید، بەڵام بۆ یارییەکەی سۆسیداد ئامادە دەبێت.

جگە لە مێندی و میلیتاو، لە پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان ئۆرێلین چوامێنیش تووشی پێکان بوو، بەڵام ئەو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییە هێشتا ٪100 ئامادە نییە، گەرچی دەستی بە مەشق و راهێنانەکان کردووە، بەڵام هێشتا تەواو ئامادە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button