ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی لیڤەرپوول یەک مانگ دووردەکەوێتەوە

لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتمانی تووشی پێکان بووە

Yariga App

یاریگا –

هارڤی ئیلیەت، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی لیڤەرپوول بەهۆی شکانی پێ بەلانیکەم بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

ئیلیەت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرای ژێر 21 ساڵ تووشی پێکانبوو و دەستبەجێ گەڕایەوە سەنتەری مەشقەکانی ئاکسا (AXA) بۆ ئەنجامدانی چەندین پشکنینی پزیشکی بەپەلە.

ئیلیەت بەشداری لە یاریی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ژێر 21 ساڵ لە پاڵاوتنی یۆرۆدا نەکرد.

لەم وەرزەدا ئیلیەت تەنیا بەشداری لە حەوت خوولەکدا لەگەڵ ئارنە سڵۆت کردووە، هەرچەندە رێدز سێ یاریی لە پرێمەرلیگ کردووە.

تۆڕی هەواڵی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرا ئیلیەت بەشداری لە یاریی داهاتووی لیڤەرپوول لە جامی خولی ئینگلتەرا بەرامبەر وێستهام یونایتد بکات، بەڵام پێکانەکە هاوکێشەکەی گۆڕی.

لە وەرزی رابردوودا ئیلیەت 53 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان لەگەڵ لیڤەرپوول کرد، چوار گۆڵ و 11 ئەسیستی هەبوو.

لەلایەکی دیکەوە، کورتیس جۆنز مەشقەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێکردەوە و بۆ یاریی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست ئامادە دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button