ئه‌وروپا

مۆرینیۆ باسی کێشەی نێوان خۆی و ئۆسیمین دەکات

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی دان بەوەدا دەنێت کێشەیەکی لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری هەیە.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی نێوان مۆرینیۆ و ئۆسمین دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی جۆزێ راهێنەری رۆمای ئیتالی بوو، ئۆسیمینیش یاریی بۆ ناپۆلی دەکرد.

مۆرینیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ HT Spor باسی کێشەی خۆی لەگەڵ یاریزانەکە دەکات.

هیچ کێشەیەی کەسیم لەگەڵ ئۆسیمین نییە. بەڵام ئەوەی تووڕەم دەکات هەڵسوکەوتەکانییەتی، کاتێک لەگەڵ رۆما و ناپۆلی رووبەڕووبووینەوە قسەم لەگەڵی کرد. پێمگووت ئێستا تۆ و سەڵاح باشترین یاریزانی ئەفریقین و شوێنپێی یاریزانانی وەک درۆگبا و ئیتۆ دەکەون، بەڵام نابێت بەمشێوەی ئێستا بەردەوامبیت لە یاریکردن.

ئۆسیمین بەهرەمەندێکی باوەڕپێنەکراوە. گالاتاسەڕای یاریزانێکی خەیاڵی بەدەستهێناوە، بەڵام پێویستە هەڵسوکەوتەکانی باش بکات.

هێرشبەرە نایجیرییەکە لەم هاوینە لە پەیوەندیکردن بە چێڵسی نزیکبوو، بەڵام لە دواکاتژمێرەکانی مێرکاتۆ گواستنەوەکە شکستیهێنا، بۆیە یاریزانەکە بەناچاری بەشێوەی خواستن رووی لە خولی تورکی کرد.

بەڵام بەپێی مەرجێکی گرێبەستەکە دەتوانێت لە مێرکاتۆی هاوینە گالاتاسەڕای جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button