ئینگلتەراگرنگتریننەیشنزلیگ

ماوەی دوورکەوتنەوەی ئۆدیگارد دەستنیشانکرا

پاژنە پێی نەشکاوە

Yariga App

یاریگا –

مارتن ئۆدیگارد، یاریزانی نێودەوڵەتی نەرویجی و ئارسیناڵ بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ئۆلێ ساند، پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج بە رۆژنامەی VGی نەرویجی راگەیاندووە، بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە یارییەکەی بەرامبەر نەمسا، لەوانەیە ئۆدیگارد بۆ ماوەی سێ هەفتە دووربکەوێتەوە.

لە دوای یارییەکەی نەمسا، ئۆدیگارد بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەڕایەوە لەندەن و پڕۆسەی چاکبوونەوەی لەگەڵ تیمی پزیشکی ئارسیناڵ دەستپێکرد.

ساتی گەڕانەوەی ئۆدیگارد بە فڕۆکەی تایبەت بۆ لەندەن

ئۆدیگارد بەشداری لە یاریی دێربی باکووری لەندەن بەرامبەر تۆتنهام ناکات، پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج دەڵێت

ئەم جۆرە پێکانە بەشێوەیەکی گشتی سێ هەفتەی پێویستە، ئەگەر زیاتر پشووی پێبدرێت، ئەوا ماوەکە درێژتر دەبێتەوە. ئەوەی لە پشکنینی MRIی لەندەن دەستمانکەوتووە، پێدەچێت پاژنە پێی نەشکابێت. بەڵام لە هەمووی گرنگتر، ئاستی وەڵامدانەوەی جەستەی ئۆدیگاردە و دەبێ سەرەتا بە وریاییەوە بایسکل لێبخوڕێت، تاوەکو هەست بە ئازار نەکات.

بەمشێوەیە ئۆدیگارد بەشداری یەکەم یاریی ئارسیناڵ لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتاڵانتا ناکات و لە یارییەکانی بەرامبەر مانچێستەر سیتی و لێستەر سیتیش دادەبڕێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button