تورکیاگرنگترین

مۆرینیۆ رەتکردنەوەی دوو ئۆفەری هەڵبژاردەیەکی گەورە ئاشکرا دەکات

''جارێ وزەم زۆرە و نامەوێت ببمە راهێنەری هەڵبژاردەیەکی نیشتمانی''

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری فەنەرباچێ دووجار ئۆفەری راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای رەتکردووەتەوە.

مۆرینیۆی خاوەن 26 نازناو لە کاروانی راهێنەرایەتیدا، کە دووانیان نازناوی چامپیۆنزلیگ، بۆ یەکەمجار رەتکردنەوەی ئۆفەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا ئاشکرا دەکات.

مۆرینیۆ لە لێدوانێکیدا بۆ HT Spor روونیکردووەتەوە

پێشتر دەرفەتی راهێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانیم هەبووە، بەڵام هەموویم رەتکردەوە. دووجار ئۆفەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرام پێشکەشکرا، بەڵام هەردووجار رەتمکردەوە. پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نیشتمانی دڵخۆشم ناکات. مانگی یەک دوو یاریی دەکەیت، دەبێ گەشت بکەیت، تاوەکو سەیری ئاستی یاریزانان بکەیت و چاوەڕێی پاڵەوانیەتییەکان بیت. وزەیەکی زۆرم هەیە و دەمەوێت بەدروستی بەکاریبهێنم. رەنگە کاتێک بەتەمەندا بچم، پۆستەکە تاقیبکەمەوە، بەڵام ئەمڕۆ ئامادەنیم.

فەنەرباچێ 10 ساڵە نازناوی سوپەرلیگی تورکیای نەبردووەتەوە و ئامانجی سەرەکی سپێشەڵ وەن، گەڕاندنەوەی نازناوەکەیە بۆ گەنجینەی کەنارییەکان.

دوای دۆڕانی فەنەرباچێ بەرامبەر لیل، ناتوانێت بەشداری لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزەدا بکات و یانەکەی رۆژهەڵاتی ئیستانبووڵ لە یۆرۆپالیگ دەبینین.

یاریی یەکەمی فەنەرباچێ بەرامبەر سەینت گیڵواسی بەلجیکییە، بەڵام پێش ئەو یارییە، یاریی دێربی گەورەی ئیستانبووڵ بەرامبەر گاڵاتەسەڕای دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button