ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشبینی نەکراو؛ کیلیان ئێمباپێ یەک هەنگاو لە لیڤەرپوول دوور بووە

"لەگەڵ لیڤەرپوول رێککەوتنیان کردووە"

Yariga App

یاریگا –

دوو ساڵ لەمەوبەر کیلیان ئێمباپێ یەک هەنگاو لە پەیوەندیکردن بە لیڤەرپوول دوور بووە.

رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، ساڵی 2022 کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی لەگەڵ لیڤەرپوول رێککەوتنی زارەکی کردووە و تەنیا هەنگاوێک لە پەیوەندیکردن بە یانە ئینگلیزییەکە دوور بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەرەنسییەکە، بەهۆی هەوڵەکانی پاریس بۆ گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی و بێرناردۆ سیلڤا، ئەستێرە فەرەنسییەکە هەستی بە خیانەت کردووە، لە یانەکەی تووڕە بووە و بڕیاری رۆیشتنی داوە.

لێکیپ ئاماژەی بەوەش کردووە، کیلیان هێندە تووڕە بووە بڕیاریداوە بایکۆتی سەرجەم یارییەکانی وەرزی 2022/2023 بکات، لە یەکەم یاریی وەرزەکەش بەشداری نەکردووە کە 5-0 لە کلیمۆرتیان بردووەتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە، لیڤەرپوول راستەوخۆ ئۆفەرێکی بە بەهای 200 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە پاریس کردووە، لەگەڵ ئێمباپێش رێککەوتنی زارەکی کردووە، بەڵام فەرەنسییەکان داوایان کردووە ئۆفەرەکە بکرێت بە دوو هێندە و گواستنەوەکە شکستیهێناوە.

کیلیان ویستوویەتی بۆ ماوەیەکی کورتخایەن یاریی بۆ لیڤەرپوول بکات. دواتریش ئینگلتەڕا جێبهێڵێت و پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات. بەڵام لیڤەرپوول ئامادەنەبووە لە 200 ملیۆن یۆرۆ زیاتر خەرجبکات.

ئێمباپێ لەم هاوینە خەونە گەورەکەی بەدیهات. دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ سانجێرمان بەبێبەرامبەر پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button