فه‌ره‌نساگرنگترین

پیلانگێڕییەکی گەورە لە دژی پۆگبا ئاشکرا دەکرێت؛ جادووی لە ئێمباپێ کردووە؟

ماتیاس پۆگبا هەڕەشەی ئەتککردنی پۆگبای برای دەکات

Yariga App

یاریگا –

برایەکی پۆڵ پۆگبا لەگەڵ پێنج کەسی دیکە بە تۆمەتی هەڕەشەی ئەتککردنی پۆڵ پۆگبا لە پاریس دادگایی دەکرێن.

نووسینگەی داواکاری گشتی پاریس بڵاویکردووەتەوە، دوای لێکۆڵینەوەکان شەش کەس بە تۆمەتی ‘ئەتککردن’ی پۆگبا دادگایی دەکرێن، یەکێکیان ماتیس پۆگبایە، کە برای خۆیەتی و ئەوانی دیکەش هاوڕێی منداڵی یاریزانی پێشووی فەڕەنسان.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی داواکاری گشتی پاریس

ماتیس پۆگبا بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و هەوڵدان بۆ ئەتککردن و پیلانگێڕی تاوانکاری دادگایی دەکرێت.

پێنج کەسەکەی دیکە بە داواکردنی 13 ملیۆن یۆرۆ لەڕێگەی هەڕەشەی ئەتککردن دادگایی دەکرێن. لە راگەیێندراوەکە هاتوووە، چەندین جار هەڕەشەی لە پۆگبا کراوە، ئەگەر پارەکە دابین نەکات، با چاوەڕێی دەرەنجامی خراپ بێت.

هەر پێنج کەسەکە بە هەوڵدانی ئەتککردنی زۆرەملێ، رفاندن و دەستبەرسەرکردن بۆ ئاسانکاریی تاوانی تۆمەتبارن، جیا لە تۆمەتی پیلانگێڕی تاوانکاری.

لە لێکۆڵینەوەکاندا پۆگبا بە پۆلیسی پاریسی راگەیاندووە، بڕی 100 هەزار یۆرۆی بە گروپێکی دیاریکراو داوە و ماتیاسی برای لەگەڵ ئەواندا بووە. پۆگبا بە لێکۆڵەرەکانی گوتووە

گروپەکە هەوڵی ناشرینکردنی ناوی منیاندا و هەڕەشەی دروستکردنی چیرۆکییان لێدەکردم، گوایە داوام لە جادووگەرێک کردووە، جادوو لە دژی کیلیان ئێمباپێ بکات، ئەمەش بە تەواوی رەتدەکەمەوە.

دۆسییەکە بەنهێنی مابووەوە، بەڵام ماتیس پۆگبا لە پلاتفۆڕمی ئێکس، چەندین هەڕەشەی جیاوازی لەبارەی بەردەستبوونی زانیاری زۆر ‘مەترسیدار’ لەبارەی پەیوەندی نێوان پۆگبای برای لەگەڵ رافایێلا پیمێنتا (بەڕێوەبەرکاری کارەکان) و ئێمباپێ دەکرد.

پۆگبا بۆ ماوەی چوار ساڵ سڕکراوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای رووبەڕووبوونەوەی ماددەی وزەبەخشی ئیتاڵیا بە وەرگرتنی هۆرمۆنی تێستۆستێرۆن تاوانبارکرا.

پۆگبا یەکێک بوو لە دیارترین یاریزانانی دوای یۆرۆی 2016 و ئەوکاتە بەبڕی 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد.

پۆگبا لە ساڵی 2022 جارێکی دیکە گەڕایەوە یوڤێنتوس و بەهۆی پێکان لە ئاستی راستەقینە دوورکەوتبووەوە. پۆگبا بەهۆی پێکان بانگهێشتی لیستی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ مۆندیالی 2022 نەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button