ئینگلتەراگرنگترین

کیێزا ئامادەیە و جۆنز مەشقەکانی دەستپێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

کورتیس جۆنز، بەر لە یارییەکەی بەرامبەر نۆتینگهام فۆڕێست، مەشقەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێکردەوە.

جۆنز، 23 ساڵ بەهۆی پێکان، بەشداری لە دوو یاریی رابردووی لیڤەرپوول نەکرد، لە ماوەی پشووی فیفا، لەژێر پلانێکی تۆکمەی ئارنە سڵۆت، ئێستا ئامادەیە بۆ یارییکردن.

فێدێریکۆ کیێزا، یاریزانی نوێی رێدز، بەچڕی مەشقەکانی لەگەڵ لیڤەرپوول دەستپێکردووە و پێشبینی دەکرێت، شەممە یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لیڤەرپوول بکات.

کیێزا لەگەڵ لوسیانۆ سپالێتی، راهێنەری ئیتاڵیا رێککەوتبوو، بۆ ئەوەی بانگهێشتی یارییەکانی ئازۆری لە نەیشنزلیگ نەکرێت، تاوەکو کار لەسەر توانای جەستەیی خۆی بکات.

دوا یاریی کیێزا لە قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024 بەرامبەر سویسرا بوو، چونکە دواتر لەلایەن تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یوڤێنتوس لە پلانەکان دوورخرایەوە و بەشداری هیچ یارییەکەی دیکەی نەکردووە.

یاریزانە ئیتاڵییەکە مەشقەکانی لەگەڵ تیمی ژێر 21 ساڵانی لیڤەرپوول دەستپێکردبوو، لەمڕۆوە لەگەڵ یاریزانانی تیمی یەکەم مەشقەکان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button