ئینگلتەراگرنگترین

گورزێکی کوشندە بەر مانچێستەر سیتی دەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی گورزێکی کوشندەی بەردەکەوێت و ناتان ئاکێ، لەگەڵ هەڵبژاردەی هۆڵەندا تووشی پێکان بوو.

ئاکێ بەشداری لە یاریی لووتکەی گەڕی دووەمی نەیشنزلیگ بەرامبەر ئەڵمانیا کرد. بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرەتایی، ئاکێ تووشی پێکانی ران بووە و دەستبەجێ گۆڕانکاری پێکرا.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە مانچێستەر و پشکنینی گشتی دەکات، ئینجا وردەکاریی پێکانەکە بڵاودەکرێتەوە.

لە مانگەدا، مان سیتی خشتەیەکی جەنجاڵی یارییکردنی هەیە و وەستانی فیفا کاریگەری لەسەر دۆخی جەستەیی یاریزانان دروستکردووە.

مانچێستەر سیتی رووبەڕووی یانەکانی برێنتفۆرد، ئینتەر میلان، ئارسیناڵ، واتفۆرد و نیوکاسڵ یونایتد دەبێتەوە.

هۆڵەندا و ئەڵمانیا 2-2 یەکسانبوون و ئەمە یەکەمجارە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، هۆڵەندا لە سێ یاریی بە دوای یەک دوو گۆڵ یان زیاتری لێدەکرێت.

تیمەکەی پێپ گواردیۆلا شەممە لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری برێنتفۆرد دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button