عێراقگرنگترین

كاساس: به‌هۆی ناوبژیوانه‌وه‌ نه‌مانتوانی له‌ كوێت ببه‌ینه‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێی وایە لە سەرەتای یارییەکەیان بەرامبەر كوێت لە رووی تەکنیکییەوە سنووردار کران، ئەمەش بەهۆی بڕیارێکی ناوبژیوانییەوە، رێگری له‌ بردنه‌وه‌كه‌مان كرد.

هەڵبژاردەی عێراق له‌ گه‌ری دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال بەرامبەر هەڵبژاردەی کوێت یارییكرد و یاریه‌كه‌ش به‌ بێ گۆڵ كۆتایی هات.

کاساس لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوای یارییەکە گوتی، لانیکەم شایەنی ئەوە بووین ئەنجامێکی باشتر بەدەستبهێنین،  زیاتر لە دەرفەتێکمان هەبوو بۆ گۆڵ تۆمارکردن، بە گشتی بەدەستهێنانی خاڵێک باشترە لە دۆڕان.

راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق گوتیشی، هەڵبژاردەی کوێت ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، هەندێک هەوڵیشیان هەبوو، بەڵام مەترسییەکی گەورەیان بۆ سەر گۆڵی ئێمه‌ دروست نەکرد، ئێمە تاڕادەیەکی زۆر باشتربووین، هه‌رچه‌نده‌ به‌ 10 یاریزانه‌وه‌ یارییمان ده‌كرد، ئەگەر به‌ته‌واوی یاریزانه‌كان  یاریمان بکردایە، ئەگەری ئەوە هه‌بوو، بردنه‌وه‌ تۆماربكه‌ین، بڕیاری ناوبژیوان به‌رته‌سكی كردینه‌وه‌، رێگری كرد له‌ بردنه‌وه‌مان.

سەبارەت بە نزیکبوونەوەی دەستپێکی یارییەکانی خولی ئه‌ستیڕه‌كانی عێراق، کاساس گوتی، به‌دڵنیاییه‌وه‌ كارێكی باشه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی یاریزانه‌كان و هه‌ڵبژارده‌كه‌شمان ده‌بێت.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال له‌ دوو یاریی خاوه‌نی چوار خاڵه‌ له‌ پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button