ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پۆچێتینۆ بووە راهێنەری هەڵبژاردەیەکی گەورە

قۆناخێکی نوێ دەستیپێکرد

Yariga App

یاریگا –

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری پێشووی چێڵسی بووە راهێنەری هەڵبژاردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

راهێنەری 52 ساڵان دەبێتە شوێنگرەوەی گرێگ بێرهاڵتەر، کە لە دوای دەرکرانی ئەمریکا لە کۆپا ئەمێریکا لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

پۆچێتینۆ سەرکردایەتی ئەمریکا لە مۆندیالی 2026 دەکات، کە هاوشانی کەنەدا و مەکسیک میوانداری پاڵەوانیەتییەکە دەکەن. پێشبینی دەکرێت، یەکەم یاریی فەرمی پۆچێتینۆ لە 12ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی داهاتوو بەرامبەر پەنەما بێت.

پۆچێتینۆ لەبارەی دەستنیشانکردنی وەکو راهێنەری هەڵبژاردەکەی مام سام دەڵێت

بڕیارەکەی من تەنیا وەرزشی نییە، چونکە دەمەوێت ببمە ئەندامێکی ئەم کاروانەی کە وڵاتەکە پێیدا تێدەپەڕێت. وزە و برسیبوونێکی زۆری نازناوەکان دەبینم، بەڕاستی هەموو شتێک مێژووییە لێرە و ئەمە هەمووی بوونە ئیلهامبەخش.

چێڵسی لە مایس/ئایاری رابردوودا لە پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسی بە تێگەیشتنی هەردوولا دوورخرایەوە، دوای تەنیا بەسەربردنی 11 مانگ لەو یانەیە. بلووز پلەی شەشەمی پرێمەرلیگی بەدەستهێنا و گەیشتە یاریی کۆتایی جامی کاراباو و قۆناخی پێشکۆتایی جامی FA.

پۆچێتینۆ کاروانی راهێنەرایەتی لەگەڵ ئیسپانیۆل دەستپێکرد، بۆ ماوەی 9 ساڵ لە یانە کاتالوونییەکە مایەوە. دواتر بۆ ماوەی 16 مانگ بووە راهێنەری ساوسامتن و کاروانی دواتری لەگەڵ تۆتنهام بوو، توانی سەرکردایەتی سپێرز بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2019 بکات.

دوای تۆتنهام بۆ ماوەیەک خۆی دوورخستەوە، تاوەکو لە یەنایەر/کانوونی دووەمی ساڵی 2021 بووە شوێنگرەوەی تۆماس توخێل لە پاریس سانجێرمان و نازناوی لیگ وەنی بۆ شازادەکانی پاریس بردەوە، بەڵام لەسەر ئاستی ئەوروپا نەیتوانی سەرکەوتوو بێت، لە حوزەیران/یۆنیۆی ساڵی 2022 لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و جارێکی دیکە یەک ساڵ لە راهێنەرایەتی دوورکەوتەوە. لە هاوینی ساڵی 2023 بووە راهێنەری چێڵسی.

ئێما هایس، راهێنەری هەڵبژاردەی خانمانی ئەمریکا دەبێتە یاریدەدەری پۆچێتینۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button