بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

رێبین سولاقا دەچێتە خولی پلەدووی سویسڕی

Yariga App

یاریگا –

رێبین سولاقا بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراق دەچێتە خولی پلەدووی سویسڕی.

یانەی شافهاوزنی سویسڕی کە لە ریزی یانە پلە دووەکان یاریی دەکات، بەفەرمی گواستنەوەی رێبین سولاقا بەرگریکاری هەڵبژاردەی عێراقی بۆ ریزەکانی راگەیاند، کە پێشتر دەنگۆ هەبوو ئەو بەرگریکارە کوردستانییە گرێبەست لەگەڵ یانەی هەولێر واژۆ بکات.

پێشتر تۆڕی وەرزشی یاریگا بەگوێرەی سەرچاوەکانی رایگەیاندبوو، هەولێر دەیەوێت رێبین سولاقا بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام ئەو بەرگریکارە رەتیکردووەتەوە لەم قۆناخەدا بگەڕێتەوە خولی عێراقی و دەیەوێت لە ئەوروپا لە یاریکردن بەردەوام بێت.

رێبین سولاقا (32 ساڵان) سەرەتای ئەمساڵ پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی سیئۆلی کۆریای باشوور کرد و ئەم هاوینە ماڵئاوایی لەو یانەیە کرد، کە رێبین خەڵکی شارۆچکەی عەنکاوەیە و لە نەتەوەی ئاشوورە.
رێبین سولاقا (32 ساڵان) بەگویرەی پێگەی ترانسفێر مارکێت لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 200 هەزار دۆلارە و بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق خاوەنی 41 یاریی نێودەوڵەتییە و گۆڵێکیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button