ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ESPN نوێترین زانیاری لەسەر دۆخی ئانتۆنی ئاشکرا دەکات

یانەیەکی تورکی داوای ئانتۆنی دەکات و ئەو دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی سوورە لەسەر مانەوە لە مانچێستەر یونایتد، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن فەنەرباچێ.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، فەنەرباچێ لەسەر داوای جۆزێ مۆرینیۆ، گرنگی بە ئانتۆنی داوە، بەڵام یاریزانە بەڕازیلییەکە نایەوێت مان یونایتد جێبهێڵێت، سەرەڕای بەشداری نەکردنی لە هیچ یارییەکی ئەم وەرزە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان.

سەرچاوەکە روونیکردووەتەوە، ئانتۆنی دەیەوێت خۆی بسەلمێنێت و لە مان یونایتد بمێنێتەوە و ئۆفەری فەنەرباچێ رەتدەکاتەوە.

سێ ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستی ئانتۆنی لە ئۆڵدترافۆرد ماوە، سەرەڕای گواستنەوەی بەبڕی 82 ملیۆن پاوەند لە ئەیاکسەوە بۆ مان یونایتد، کەچی نەیتوانی ئاستی چاوەڕوانکراو پێشکەشبکات و لە دەرەوەی هاوکێشەی پێکهاتەی سەرەکی ئێریک تێن هاخە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ESPN بێت، تێن هاخ نایەوێت دەستبەرداری ئانتۆنی بێت، تایبەت دوای گواستنەوەی جەیدن سانچۆ بۆ چێڵسی.

لیستی یاریزانانی پێککراوی مانچێستەر یونایتد درێژبووە، هەریەکە لە مەیسن ماونت، لوک شۆو، تیرێل مالاسیا، ڤیکتۆر لیندێلۆف و لێنی یۆرۆ بەهۆی پێکان دابڕاون.

بابەتی زیاتر

Back to top button