ئینگلتەراگرنگتریننەیشنزلیگ

دی بڕۆین بۆ یاریزانانی بەلجیکا: دەبێ ئەرکەکانتان جێبەجێ بکەن و ئەمە قبووڵ ناکرێت

کاپتنی بەلجیکا زۆر لە هاوتیمەکانی تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

کێڤن دی بڕۆین، کاپتنی هەڵبژاردەی بەلجیکا رەخنەی توند لە هاوتیمەکانی دەگرێت، دوای دۆڕانیان بەرامبەر فەڕەنسا لە گەڕی دووەمی نەیشنزلیگ.

یەکەمجارنییە دی بڕۆین بە تووڕەیی رەخنە لە یاریزانانی هەڵبژاردەکەی دەگرێت، لە دوای یارییەکەی دوێنێ شەو، دی بڕۆین قسەی بۆ کەناڵی VTM کرد

لێرە ناتوانم باسی هۆکارەکان بکەم، چونکە لە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم، تەواوی شتەکانم بە یاریزانان راگەیاند، ناتوانم لە میدیاکان دووبارەی بکەمەوە، بەڵام دەبێ هەموو رۆژێک باشتر بین. بەڕاستی ئاستی ئێستامان رێخۆشکەرنییە تاوەکو بگەینە ئاستێکی بەرز، دەبێ هەموو شتێک پێشکەش بکەین، ئەگەر وانەکەین، بەڕاستی ناتوانین هیچ شتێک بەدەستبهێنین و بەرەوپێشبچین.

فەڕەنسا لە قۆناخی 16ی یۆرۆی 2024یش 1-0 لە بەلجیکای بردەوە و ئەمەش دی بڕۆینی تووڕەتر کردووە.

ئێمە زۆر لە دواوە یاریی دەکەین، ئەگەر بە شەش یاریزان بەرگری بکەیت، ئەوا هیچ پەیوەندییەک نامێنێت. یاریی تەنیا بە گۆڕینی خێرای هێرشەکان پەیوەست نییە، بەڵکو دەبێ هەر یاریزانێک ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

ریزبەندی کۆمەڵەی دووەم – لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەرگیراوە

بابەتی زیاتر

Back to top button