فه‌ره‌نساگرنگترین

لە یارییەکەی بەلجیکا هاندەرانی فەرەنسا ئێمباپێیان تووشی شۆک کرد

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ کاپتنی هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید دووچاری شۆک بوو  ئه‌مه‌ش بەهۆی هێرشی بەشێک لە هاندەرانی هه‌ڵبژارده‌كه‌.

لە گەڕی دووەمی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا و کۆمەڵەی دووەم، فەرەنسا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەلجیکای بردەوە، گۆڵەکانییش لە خولەکەکانی 29 و 57  کۆلۆموانی و عوسمان دێمبلی تۆماریان كرد.

لە کاتی خوێندنه‌وه‌ی ناوی یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا بۆ یارییەکە هێرشی فراوانی جەماوەر بەرامبەر یاریزانەکه‌ ده‌ستی پێكرد و هانده‌ران فیكه‌یان بۆ لێدا، ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كه‌ی تووشی شۆككرد، ناره‌زایه‌تی هانده‌رانیش بۆ خراپی ئاستی یاریزانه‌كه‌ بووه‌ به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا.

هەروەها پەیامنێری رۆژنامەی لیكیپ ئاماژەی بەوە کرد، ئێمباپێ تاکە قوربانی ناره‌زایه‌تی هانده‌ران نەبووە، به‌ڵكو دێدیه‌ دێشام و برادلی بارکۆلا و ماتیۆ گێندۆزی له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌ ناوه‌كانیان هانده‌ران فیكه‌یان بۆ لێدوان.

ئێمباپێ له‌ یاریی به‌رامبه‌ر به‌لجیكا وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ نه‌كرد، دێشام وه‌كو یاریزانی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردوو له‌ خوله‌كی 67 له‌ شوێنی كۆلۆ موانی یاریكرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button