ئه‌مریکاگرنگترین

رۆدریگۆ نهێنیی سەرکەوتنی بەڕازیل ئاشکرا دەکات و نموونەی باڵای خۆی دەستنیشان دەکات

رۆدریگۆ رێگەی بردنەوەی مۆندیالی داهاتوو ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆدریگۆ، ئەستێرەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی بەڕازیلی دووپاتیدەکاتەوە، بۆ بردنەوەی نازناوی مۆندیالی 2026، پێویستیان بە تواناکانی نێیمار دا سیلڤایە.

بەڕازیل تۆمارێکی خراپی لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور هەیە، دوای سێ دۆڕانی لەسەریەک، لە یاریی رابردوو بە تاکە گۆڵی رۆدریگۆ لە ئێکوادۆری بردەوە.

رۆدریگۆ لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ESPN لەبارەی نێیمار دەڵێت

نێیمار ئەستێرەی ئێمەیە، هەمووان ئەمە دەبینن و دەزانن چەندە شوێنی خاڵییە. دەمانەوێت تەندروستی نێیمار باش بێت و ئێستا لە دوا قۆناخەکانی چاکبوونەوەدایە. دەمانەوێت بەزووترین کات بگەڕێتەوە.

پاڵەوانی پێنج جارەی جیهان بەر لە یارییەکەی ئێکوادۆر، سێ یاریی بە هەڵبژاردەکانی ئوروگوای، کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین دۆڕاند.  ئێستا بەکۆکردنەوەی 10 خاڵ لەپلەی چوارەمی کۆمەڵەی ئەمریکای باشووردا دێت، بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە کاتژمێر 3:30 رووبەڕووی پاڕاگوای دەبێتەوە.

لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی پێشووی خولی رۆشنی سعوودیە، نێیمار تووشی پێکانێکی سەختبوو، ناچارکرا لە 2ی نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، نەشتەرگەرییەک لە بەڕازیل بکات.

رۆدریگۆ نایشارێتەوە، نێیمار سیمبوولی وەرزشی ئەوە و بەردەوام لە پەیوەندیدان

بەردەوام نامە بۆ یەکتر دەنێرین، بەمزووانە مەشقەکان دەستپێدەکاتەوە و هاوتیمێکی زۆر گەورەیە. نیگەران دەبم، کاتێک یەکێک بە خراپە باسی نێیمار دەکات، چونکە کەسێکی زۆر باشە و بەردەوام نامەم بۆ دەنێرێت، یارمەتیم دەدات. زۆرم خۆشدەوێت. جیا لەوەی لە وەرزش سیمبووڵی منە، بەڵکو وەک کەسایەتیش، یەکێکە لە کەسایەتییە گەورەکان.

لە وەرزی رابردوودا، رۆدریگۆ 10 گۆڵی لە 34 یاریی لەگەڵ ریال مەدرید کرد و پێنج لە گۆڵەکان، لە چامپیۆنزلیگ کران.

بابەتی زیاتر

Back to top button