ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانی هێڵی ناوەڕاست دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی مانچێستەر یونایتد بەدوای چارەسەرکردنی کەموکورتییەکانی هێڵی ناوەنددایە و بۆ ئەو مەبەستەش یاریزانێکی لە بازاڕ ئازادی کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەیلی ستاری ئینگلیزی، مان یو دەیەوێ ئادریێن رابیۆ بگوازێتەوە ریزەکانی کە ئێستا ئەو یانەیە بێ یانە ماوەتەوە دوای جێهێشتنی یوڤێنتوس لەم هاوینە.

یانە ئینگلیزیەکە لە میرکاتۆی هاوینەدا کە چەند رۆژێ بەر لە ئێستا داخرا، شەش گرێبەستی ئەنجامدا کە یەکێکیان بۆ تیمی خوارەوە بوو. لەو پێنج یاریزانەکەی دیکە سێ یاریزانیان هێڵی بەرگری و دانەیەک بۆ هێرشبەر و دانەیەکیش ناوەڕاستی بەرگریکار.

لەگەڵ ئەو گرێبەستانەشدا، کە هەندێکیان هێشتا بە هۆکاری جیاواز بەشداری یارییەکانی پریمەرلیگیان نەکردووە، ئەنجامەکانی یانەکە هێشتا خراپە و لە سێ یاریدا بردنەوەیەک و دوو دۆڕاندنی هەیە.

رابیۆ کە ئێستا تەمەنی 29 ساڵە، لە 2019 لە پاریس سان جێرمانەوە گواسترایەوە خانمە پیرەکە. وەرزی رابردوو کە کۆتا وەرزی بوو لەگەڵ ئەو یانەیە، لە 32 یاری خولی ئیتاڵی 5 گۆڵ و 3 ئەسیسی هەبوو.

مان یو ئەو یاریزانە بە بژاردەیەکی دروست دەزانێ بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونەکانی و، لەلایەکی دیکەشەوە لە ڕووە داراییەکەوە بەوەی ئەو ئێستا یاریزانی ئازادە و گواستنەوەکەی هیچی تێناچێ جگە لە مووچەی دیاریکراو.

بابەتی زیاتر

Back to top button