سعوودیەگرنگترین

راهێنەرێکی بەناوبانگی ئیتاڵی دەبێتە راهێنەری نەسڕی سعودی

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعودی لە ماوەیەکی نزیکدا دەستبەرداری لویس کاسترۆی راهێنەریان دەبن و شوێنگرەوەشی دەستنیشانکراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئالفرێدۆ پێدولای ئیتاڵی کە پشتی بە زانیاریی سەرچاوە عەرەبیەکان بەستووە، نەسڕ رەنگە لە یاری داهاتوویان کە بەرانبەر ئەهلیە، رەنگە دوای یارییەکە جیابوونەوەی رابگەیەنن.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، ستێفانۆ پیۆلی بژاردەی لەپێشینەیە بۆ یانە سعودیەکە و پۆستەکەی پێدەسپێرن.

کاسترۆ کە هاوینی 2023 پۆستەکەی لە نەسڕ وەرگرت، تا ئێستا یەک نازناوی بردووەتەوە ئەویش جامی عەرەب بۆ یانە پاڵەوانەکان بوو. وەکتر، نەیتوانیوە رێ لە پاوانخوازییەکانی هیلالی رکابەریان بگرێت.

هەرچی پیۆلی راهێنەرە، ئەم هاوینە ئەیسی میلانی جێهێشت دوای پێنج ساڵ کارکردن پێکەوە.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە خاوەنی سیڤیەکی دەوڵەمەندە لە کاری راهێنەرایەتی و 21 ساڵ پێش ئێستا ئەرکی یانەی سالێرینتینای وڵاتەکەی وەرگرت. پارما، لازیۆ، ئینتەر میلان، فیورێنتینا دیارترین ئەو یانانەی دیکەن پیۆلی راهێنەرایەتی کردوون. نازناوێکی سێریائەی بۆ رۆسۆنێری بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button