ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر پێکانی سێ ئەستێرەی ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی ئاسی دوایین زانیاریی لەسەر پێکانی سێ ئەستێرەی ریال مەدرید بڵاودەکاتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەر و پاش نزیکەی 20 رۆژی دیکە، ئێدواردۆ کاماڤینگای فەرەنسی لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە و بۆ یاریکردن دەگەڕێتەوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاس، هەرچەندە پێکانی ئۆرێلیەن چوامێنی فەرەنسی زۆر سەخت نییە، بەڵام هێشتا روون نییە دەتوانێت لە یارییەکانی گەڕی پێنجەمی لالیگا بەرامبەر ریال سۆسیداد یاریی بکات یاخود نا.

یارییەکە لە 14ـی ئەیلوول لە یاریگای ئانوێتا بەڕێوەدەچێت. مێرێنگی تا پێش یارییەکە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی یاریزانەکە دەکات. دواتر بڕیار لەسەر یاریکردن یاخود نەکردنی دەدرێت.

لەبارەی ئاردا گولەری تورکیش رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرای کردووە، گولەر مەترسی لەسەر نەماوە، دەتوانێت ئەمشەو لە یارییەکانی گەڕی دووەمی نەشینزلیگ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلاند یاریی بکات.

دۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی سۆسیداد.

جود بێڵینگهام؛ ئەگەری هەیە بەشداری بکات
ئۆرێلیەن چوامێنی؛ ئەگەری هەیە بەشداری بکات
ئێدێر میلیتاو؛ ئەگەری هەیە بەشداری بکات
خێسوس فایخۆ؛ ئامادە دەبێت
فێرلاند مێندی؛ ئامادە دەبێت
ئێدواردۆ کاماڤینگا؛ ئامادە نابێت
دانی سێبایۆس ئامادە نابێت
دەیڤد ئالابا؛ ئامادە نابێت

بابەتی زیاتر

Back to top button