ئینگلتەرا

یەکەم قوربانی وەرزی نوێ لە پریمەرلیگ ئاشکرادەبێت

Yariga App

یارییەکانی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها سێ هەفتەی بەسەردا تێپەڕیووە، بەڵام لە ئێستاوە راهێنەرێک ترسی ئەوەی لەسەرە لە کارەکەی دووربخرێتەوە.

پارساڵ شان دایک توانی ئێڤەرتۆن لە دابەزین بۆ پلە یەک بپارێزێت سەرەڕای ئەوەی ئەو یانەیە خاڵی لێ شکێندرا بەهۆی شکاندنی یاساکانی یاری خاوێن، بەڵام ئەم وەرزە پاش سێ گەڕ هەر سێ یارییەکەی دۆڕاندووە و رەنگە دەربکرێت.

بەگوێرەی سەن، ئێڤەرتۆن سەرقاڵی گۆڕینی خاوەنەکەیەتی  و جۆن تێکستۆر نزیکە لەوەی ببێتە خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی یانەکە. سەرچاوەکە دەڵێت تێکستۆر بڕیاریدا لەگەڵ تەواوکردنی کارەکانی فرۆشتنەکە، راستەوخۆ راهێنەرێکی دیکە بهێنێت.

تێکستۆر بازرگانێکی ئەمریکییە و بەنیازە ئەیبڵ فێرێرا بکاتە راهێنەری ئێڤەرتۆن، ئەمەش پاش ئەوەی فێرێرا وەرزی رابردوو ناسناوی خوی بەڕازیلی بۆ پاڵمێراس بردەوە.

ئێڤەرتۆن سێ یاری بەرامبەر برایتن، تۆتنهام و بۆرنمس ئەنجامداوە لە پریمەرلیگ و هەرسێ یارییەکەی دۆڕاندووە، ئەمەی کۆتاییان براوەبوون تاوەکو کۆتا خولەکەکان و بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە خولەکی 87 تاوەکو 96 سێ گۆڵیان لێ تۆمارکرا و دابەزین بۆ کۆتا ریزبەندی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button