ئیسپانیاگرنگترین

بەفەرمی یاریزانێکی بارسێلۆنا یەک ساڵ لە یاریکردن دادەبڕێت

Yariga App

یاریگا –

مارک بێرناڵی یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بۆ ماوەی ساڵێک لە یاریکردن دادەبڕێت.

ماڵپەری فەرمی بارسێلۆنا بڵاویکردووەتەوە، مارک بێرناڵ بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری لە ئەژنۆی چەپی بۆکراوە، پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی 12 مانگ لە یاریکردن داببرێت و تاوەکو وەرزی داهاتوو ناگەڕێتەوە.

لە یارییەکانی گەڕی سێیەمی لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای دێ ڤیێکاس بووە میوانی رایۆ ڤایکانۆ و 2-1 یارییەکەی بردەوە. بەڵام مارک بێرنالی تەمەن 17 ساڵان و ناوەراستکاری لاوی یانە کاتالۆنییەکە لە ئەژنۆی تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

مارک تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو. هەر بەهۆی ئەو پێکانە کوشندە ئەم وەرزە بۆ لاوە بەهرەمەندەکەی بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button