یاریگا –
یانه‌ی ئاكرێ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ وه‌زری نوێی خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێكردووه، ده‌یه‌وێت پارێزگاری له نازناوه‌كه بكات.
وه‌رزی رابردوو یانه‌ی ئاكرێ بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان و پله‌ی دووه‌می جامی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ژار سابیر، راهێنه‌ری وه‌رزی رابردووی یانه‌ی ئاكرێ كه توانی له‌گه‌ڵ یانه‌كه ببێته پاڵه‌وانی خول و پله‌ی دووه‌می جامی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا، بۆ ئه‌م وه‌رزه سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌یه، به‌هۆی نه‌بوونی بڕوانامه‌ی ئه‌ی و بیی ئاسیاوی نه‌یتوانی له راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه به‌رده‌وام بێت به یاریگای گووت، به‌شداری خولێكی راهێنه‌ران ده‌كه‌م و له كاری راهێنه‌رایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بم، ئێستا سه‌په‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌م.
هه‌ژار باسی له‌وه‌شكرد، یانه‌ی ئاكرێ ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌نازناوه‌كه بكات و بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك و له مێژوویدا ببیته پاڵه‌وانی خوله‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گۆرانكاری گه‌وره‌ی كردووه، چه‌ند یاریزانێكی به‌توانای هێناوه‌ته ریزه‌كانی.
سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی ئاكرێ گرێبه‌سته نوێیه‌كانی و ناوی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كانی بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ئاشكرا كردوو گوتی، بۆ وه‌رزی نوێ وه‌لید محه‌مه‌د راهێنه‌ری یانه‌كه‌مانه پێشتر راهێنه‌ری گازی باكور و شێروانه بووه، گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ چوار یاریزانی پیشه‌گه‌ر كردووه ئه‌وانیش، محه‌مه‌د حه‌سه‌نی یاریزانی غانی و ئۆلادایۆ یاكوبی نایجیری و ئیبراهیم حه‌یده‌ری ئێرانی و عه‌باس یابری گۆڵپارێزی ئێرانیش گرێبه‌سته‌كه‌ی تازه‌كردووه‌ته‌وه.
جگه له یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان گرێبه‌ستی له‌گه‌ل هه‌ردوو یاریزان هۆگر عه‌بدال یاریزانی پێشووی زاخۆ و رابه‌ر جه‌لالی به‌رگریكاری پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كردووه.
هه‌ژار گوتیشی، به‌شێك له یاریزانه‌كانی وه‌رزی رابردوو یانه‌كه‌یان جێهێشتووه، به‌ڵام یاریزانی ترمان بۆ شوێنی ئه‌وان هیناوه‌و چه‌ند گرێبه‌ستێكی دیكه‌ش ده‌كه‌ین و به‌شێك له یاریزانه‌كانیشمان له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌مان بۆ وه‌رزی نوێ به‌رده‌وام ده‌بن.