عێراقکوردستانگرنگترین

بۆ جاری پێنجەم کات و شوێنی یارییە دۆستانەکەی هەولێر و دهۆک گۆڕدرا

بەهۆی نەبوونی یاریگای گونجاو

Yariga App

یاریگا –

بۆ جاری پێنجەم کات و شوێنی یارییەکی دۆستانەی هەولێر و دهۆک گۆڕدرا، ئەمشەو یارییەکە لە یاریگای برایەتی لە هەولێر دەکرێت.

یاریی دۆستانەی هەولێر و دهۆک کە خۆیان بۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئامادە دەکەن، یەکەمجار وابڕیاربوو رۆژی یەکشەممە لە یاریگای هەندرێن لە هەولێر بکرێت، دواتر کاتی یارییەکە گۆڕا و کرایە رۆژی دووشەممە لە هەمان یاریگا.

دوێنێ یەکشەممە بڕیاردرا یارییەکە بگوازرێتەوە یاریگای برایەتی، پێش ئەوەی بەفەرمی رابگەیەنرێت بڕیاردرا یارییەکە لە یاریگای ئاڵا بکرێت، بەڵام ئەمڕۆ بۆ جاری پێنجەم کات و شوێنی یارییەکە گۆڕا و وابڕیارە یارییەکە کاتژمێر 20:30 لە یاریگای برایەتی لە هەولێر بکرێت.

سامان بریفکانی، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی هەولێر لەبارەی هۆکاری گۆڕانی شوێن و کاتی یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر دهۆک، تایبەت بە تۆڕی وەرزشی یاریگا رایگەیاند :’بەهۆی ئەوەی ناکۆکی و لێکتێنگەیشتن لە نێوان دهۆک و هەندرێن هەبوو، بۆیە یارییەکە لە یاریگای هەندرێن گواسترایەوە، سەمیر بابۆ راهێنەری یانەکەمانیش گلەیی لە چیمەن و ئامدەیی یاریگای ئاڵا هەبوو، لەپێناوی پاراستنی یاریزانەکانمان داوامان کرد یارییەکە بگوازرێتەوە یاریگایەکی دیکە، یارییەکە وابڕیارە ئەمشەو لە یاریگای برایەتی بکرێت’.

دهۆک کەمپێکی مەشق و راهێنانی لە هەولێر کردووەتەوە و یارییەکی دۆستانەی بەرامبەر کارەبا کرد کە 4-1 تووشی شکست بوو، وابڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە یارییەکی دیکەی دۆستانەدا رووبەڕووی نەفت ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button