ئیسپانیاعێراقکوردستانگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ میشێل سالگادۆ دێتە کوردستان

خولێکی دۆستانە بە بەشداریی چوار یانە لە سلێمانی دەکرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

میشێل سالگادۆ ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید دێتە هەرێمی کوردستان و خولێکی دۆستانە بە بەشداریی چوار یانە لە سلێمانی دەکرێتەوە. دەبێتە هەشتەمین ئەستێرەی تۆپی پێی ئەوروپا لەم ساڵانەی دواییدا سەردانی کوردستان بکات.

کۆتایی ئەم هەفتەیە میشێل سالگادۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دێتە هەرێمی کوردستان، سالگادۆ کە ئێستا خاوەنی یانەیەکی ئیماراتییە لە سلێمانی یانەکەی بەشداریی خولێکی دۆستانە دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، رێکارە کارگێڕییەکان بۆ رێکخستنی خولێکی دۆستانە بە بەشداریی چوار یانە لە سلێمانی گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی، وابڕیارە رۆژانی 12 تاوەکو 15ـی ئەم مانگە بە بەشداریی یانەکانی پێشمەرگەی سلێمانی، غازی شیماڵ، ئیتیساڵات و فورسان هیسپانیای ئیماراتی خولێکی دۆستانە و ئامادەکاریی لە سلێمانی بکرێتەوە.

یانەی فورسان هیسپانیا یانەیەکی ئیماراتییە ساڵی 2020 لە دوبەی دامەزراوە، میشێل سالگادۆ و فەیسەڵ بێلهول سەرمایەداری ئیماراتی خاوەندارییەتی یانەکە دەکەن، یانەکە لە خولی پلەیەکی ئیماراتی یاریی دەکات.

سالگادۆ (48 ساڵان) بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ماوەی 1999-2009 درێسی ریال مەدریدی پۆشیوە، دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی لالیگا و سێ جامی سوپەری ئیسپانیا و جامێکی سوپەری ئەوروپای لەگەڵ یانە مەدریدییەکە بەدەستهێناوە.

سالگادۆ کە جگە لە ریال مەدرید درێسی یانەکانی سێلتاڤیگۆ و بلاکبێرن رۆڤەرزی پۆشیوە و بە درێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیا خاوەنی 53 یاریی نێودەوڵەتییە.

لەم ساڵانەی دواییدا حەفت ئەستێرەی گەورەی تۆپی پێی ئەوروپا (کەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ کانتێ، فابینیۆ، سیسک فابریگاس، پاتریک کلۆیڤێرت، رۆبێرتۆ کارلۆس، لویس فیگۆ) هاتوونەتە کوردستان و سالگادۆ دەبێتە هەشتەمین ئەستێرە سەردانی هورێمی کوردستان بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button