ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەنەرباچێ یاریزانێکی یوڤێنتوسی گواستەوە

دەبێتە جەنگاوەرێکی دیکەی سپێشەڵ وەن

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێ و یوڤێنتوس لەسەر گواستنەوەی فیلیپ کۆستیچ رێککەوتن.

یانە تورکییەکە بڵاویکردووەتەوە، لە دوای گفتوگۆییەکان، لەگەڵ یوڤێنتوس لەسەر گواستنەوەی کۆستیچ بە خواستن گەیشتە رێککەوتن.

کۆستیچ لە ئیستانبووڵە و ئەمڕۆ وەک یاریزانی نوێی تیمەکەی جۆزێ مۆرینیۆ دەناسێندرێت. بە تێپەڕاندنی پشکنینەکانی پزیشکی، کۆستیچ دەبێتە جەنگاوەرێکی دیکەی مۆرینیۆ.

یاریزانی تەمەن 31 ساڵان، لە ساڵی 2022 لە ئێنتراخت فڕانکفورت پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد. خاوەنی 87 یارییە لەگەڵ بیانکۆنێری، لەو یارییانەدا سێ گۆڵ و 15 ئەسیستی هەیە.

کۆستیچ کاروانی وەرزشی لەگەڵ یانەی رادنیکی کراوجێڤاچی سڕبی دەستپێکرد، لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە خرۆنینگنی هۆڵەندییەوە کرد. پاشان کاروانەکەی لە بۆندسلیگا لەگەڵ شتوتگارت، هامبورگ، فڕانکفورت دەستپێکرد و لە وەرزی 2021-22 لەگەڵ فڕانکفورت بووە پاڵەوانی یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button