ئه‌مریکاگرنگترین

رۆناڵدۆ ناوی براوەی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات

"پێویستە خەڵاتەکەی پێشکەش بکرێت"

Yariga App

یاریگا –

دیاردەی بەرازیلی بەربژێری خۆی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات.

چوارشەممەی رابردوو گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ ناوی 30 یاریزانی ئاشکراکرد، کە بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024. بۆ یەکەمجاریشە مێسی و کریستیانۆ بەیەکەوە ناویان لە لیستی بەربژێرانی خەڵاتەکەدا نییە.

رۆناڵدۆ لە دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی ESPN Brasil ئاشکرایکرد، ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی ریاڵ مەدرید شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵە و پێویستە خەڵاتەکە بباتەوە.

دیاردە ئاماژەی بەوەش کردووە، ڤینی لە دوایین وەرزی چامپیۆنزلیگ ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکردووە، لە لالیگاش رۆڵێکی گەورەی گێڕاوە و لەچاو ساڵانی پێشوو ئاستی زۆر بەرەوپێش چووە.

ئەو رۆژەم لەبیرە کە گەیشتە ریال مەدرید، بەردەوام باسی تۆپی پێی بۆ دەکەم. ئەمساڵ یاریزانێکی یەکلاکەرەوە بوو. ئێستا باشترین یاریزانی جیهانە و کاتی ئەوە هاتووە خەڵاتی باڵۆن دۆر بەدەستبهێنێت.

رۆژی 28ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم براوەی خەڵاتەکانی ئەمساڵی باڵۆن دۆر لە پاریس لە رێوڕەسمێکی تایبەتدا دابەش دەکرێن.

پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندبوو، لەمساڵ بەدواوە بە هاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ خەڵاتەکانی باڵۆن دۆر دابەش دەکەن، بۆیە ئەمساڵ یەکەم وەشانی هاوبەشییەکەی یوێفا و فڕانس فوتبۆڵ دەبێت.

خەڵاتی باڵۆن دۆر لەوەتەی ساڵی 1956 لەلایەن گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ دابەش دەکرێت و ماوەیەکیش بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا دابەش دەکرا.

بەربژێرانی خەڵاتەکانی باڵۆن دۆری 2024 بەفەرمی راگەیاندران

 

بابەتی زیاتر

Back to top button