ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ بۆچی گواردیۆلا بەردەوام ئاو دەخواتەوە؟

نهێنی سەرکەوتنەکانی پێپ

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا یەکێکە لە سەرکەوتووترین راهێنەرەکانی مێژووی تۆپی پێ، لەگەڵ بارسێلۆنا، بایرن میونشن و مانچێستەر سیتی دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە و رێرەوی مێژووی تۆپی پێی گۆڕیووە.

پێپ یەکێکە لەو راهێنەرانەی لەکاتی یارییەکانی زۆترین رێژەی ئەو دەخواتەوە، زۆربەی جار کاتێک تیپەکەی گۆڵی لێدەکرێت و فشاریان لەسەر دەبێت ئاو دەخواتەوە، بەردەوام بینەرانی تۆپی پێ گاڵتە بە ئاو خواردنەوەکەی دەکەن. تەنانەت دەڵێن پێویستە خەڵاتی باشترین راهێنەری ئاو خواردنەوەی پێشکەش بکرێت.

بەڵام پێپ بۆ وادەکات؟ با هۆکارەکەی روونبکەینەوە.

خواردنەوەی ئاو بۆ تەندروستی مرۆڤ زۆر گرنگە، بەڵام بۆ وەرزشوانان گرنگییەکی زیاتری هەیە، پێویستە لەکاتی یارییەکان، مەشق و تەنانەت لەکاتی ئاساییش رێژەیەکی زۆری ئاو بخۆنەوە، چوونکە بەردەوام دەجوڵێن و زیاتر لە مرۆڤێکی ئاسایی ماندوو دەبن.

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی

هەروەها بەگوێرەی دوایین لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی، ئاو پارێزگاری لە مێشک، بڕبڕەی پشت و خانە هەستیارەکانی دیکە دەکات. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ سەرنجی زیاتر بخاتە سەر کارەکانی و کەمبوونەوەی ئاوی لەش سەرنج کەمتر دەکاتەوە.

جیا لەوانەش ئاو بەشدارە لە بەرهەمهێنانی هۆرمۆن و گواستنەوە دەمارییەکان. باری دەروونی مرۆڤ باشتر دەکات، فشاری دەروونی لەسەر مرۆڤ کەمدەکاتەوە.

جگە لە وەرزشوانان، مرۆڤی ئاسایی رۆژانە پێویستی بە خواردنەوەی رێژەیەکی باشی ئاو هەیە، بەوپێیەی پێکهاتەیەکی سەرەکی لەشی مرۆڤە و 50% بۆ 70%ی کێشی لەش پێکدەهێنێت. هۆکارێکی سەرەکی مانەوەی مرۆڤە لە ژیاندا.

هەموو خانە و شانە و ئەندامێک لە جەستەی مرۆڤدا پێویستی بە ئاوە بۆ ئەوەی ئەرکەکانی بە دروستی راپەڕێنێت.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان کەسێکی ئاسایی تەندروست، کە لە کەشوهەوایەکی مامناوەنددا دەژی، لە رەگەزی نێرینە رۆژانە پێویستی بە خواردنەوەی 3.7 لیتر ئاوە و رەگەزی مێینەش پێویستی بە 2.7 لیترە.

پێپ گواردیۆلاش یەکێکە لەو راهێنەرانەی زۆرترین سەرنج دەخاتە سەر یارییەکان، بەتەواوی لە هەموو شتێک وردەبێتەوە، بۆیە بەردەوام پێویستی بە ئاوخواردنەوەیە تاوەکو سەرنجی لەدەست نەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button