ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر یونایتد جێبەجێکردنی پلانێکی گەورەی دەستپێکرد

دەبێتە گەورەترین پڕۆژەی باکووری ئینگلتەرا

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد هاوبەشێتییەکی ستراتیجی لەگەڵ حکومەتی خۆجێی شاری مانچێستەر بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی ئۆڵدترافۆرد و گەورەکردنی واژۆدەکات.

مانچێستەر یونایتد کارەکانی لەگەڵ ئەنجوومەنی ناوچەی ترافۆرد و دەستەی هاوبەشی گەورەی مانچێستەر (GMCA) بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و نۆژەنکردنەوەی یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەستپێدەکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، تیمێکی سەربەخۆی راوێژکاری بۆ هەماهەنگی پڕۆژەی ئۆڵدترافۆرد لە ئەنجوومەنی ترافۆرد پێکدەهێندرێت، تاوەکو پلانەکان لەگەڵ ماستەرپلان و گەشەی ستراتیجی شارەکە هاوتەریب بێت.

تیمەکە تەواوی زانیارییەکان کۆدەکاتەوە و رادەستی تیمی کاریی ئۆڵدترافۆرد دەکات. لۆرد سێباستیان کۆی، سەرۆکی تیمی کاریی ئۆڵدترافۆردە و تیمەکە لە ئاندی بێرنهام، شارەداری مانچێستەر و گاری نێڤڵ، یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد و کۆمەڵێک کارساز و سیاسی ناوچەکە پێکهاتووە.

نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی ئۆڵدترافۆرد، ئامانجێکی سەرەکی گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەسە، دوای ئەوەی لە فێبرایەر/شوباتی رابردوو 25%ی پشکەکانی یانەکەی کڕیەوە.

مان یونایتد نیازی جێهێشتنی ئۆڵدترافۆردی نییە، چونکە پەیوەندی مێژوویی لە نێوان هاندەران و شوێنەکە دروستبووە. بۆیە تەواوی پلانەکان لە نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی یاریگاکان.

یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی دەستەکە، دۆزینەوە و پەیداکردنی وەبەرهێنەرە بۆ پارەدارکردنی پڕۆژەکە، چونکە بەگوێرەی قسەکانی شارەداری مانچێستەر بێت، پڕۆژەکە دەبێتە یەکێک لە گەورەترینەکانی باکووری ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button