ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر سیتی بڕە پارەیەکی زۆر دەخاتە بەردەستی گواردیۆلا

ئامادەکاری بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانە دەستیپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بڕی 100 ملیۆن پاوەند دەخاتە بەردەستی پێپ گواردیۆلا.

لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا، مان سیتی تەنیا ساڤینیۆی لە یانەی تروا گواستەوە ریزەکانی، یانە فەڕەنسییەکەش بەشێکە لە گروپی سیتی فووتبۆڵ، واتە پارەکە لە گیرفانێکەوە، خراوەتە گیرفانێکی دیکە.

مان سیتی چاوەڕێی وەڵامی دادگای باڵای بەریتانیا لەبارەی 115 سەرپێچیی دارایی دەکات، سەرباری ئەمەش، گواردیۆلا ئامادەکاری بۆ بازاڕی گواستنەوەی زستانە دەستپێکردووە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، مان سیتی بڕی 100 ملیۆن پاوەند بۆ گواستنەوەی یاریزانان دەخاتە بەردەستی گواردیۆلا، تاوەکو لە رکابەریکردن لەسەر نازناوەکان بەردەوام بێت. بە تایبەت دوای فرۆشتنی جولیان ئالڤارێز، جواو کانسێلۆ و تایلەر هاروود بێڵیس.

فلۆریان فیرتز، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزن و جەمال موسیالا، یاریزانی بایرن میونشن، دوو ئامانجی سەرەکی مان سیتین.

بابەتی زیاتر

Back to top button