ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تێرشتیگن باسی به‌راوردی نێوان خۆی و نوێر ده‌كات

Yariga App

یاریگا

مارک ئاندرێ تێرشتیگنی ئەڵمانی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنا باسی به‌راوردی نێوان خۆی و مانوێل نوێر ده‌كات.

لە گەڕی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئەڵمانیا سەرکەوتنێکی گرنگی بەسەر هەنگاریا بەدەستهێنا و بە ئەنجامی 5-0 براوه‌ بوو.

تێرشتیگن لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت،

ئێستا دۆخەکە بۆ من جیاوازە، دەبێت بەردەوام بم لە رکابەریکردن و ئاستی خۆم نیشان بدەم.

ئاماژەی بەوەشکرد،

لە یارییەکەی هەنگاریادا کارێکی زۆرم نەبوو، به‌رگریكاره‌كان، نه‌یانده‌نهێشت تۆپ به‌ ئاسانی بگاته‌ من، بەڵام بەدرێژایی یارییەکە وریا بووم و ئاگاداری شتەکان بووم.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی،

من و مانوێل نۆیەر په‌یوه‌ندیه‌كی باش له‌نێوانمان هه‌یه‌، ئه‌و هێشتا گۆڵپارێزێکی گەورەیە و کاپتنی پێشووی هەڵبژاردەی ووڵاته‌كه‌مه‌، ئێمە لە ستایلدا جیاوازین، نابێت بە هیچ شێوەیەک بەراورد به‌یه‌كتر بکرێین.

لە کۆتاییدا گوتی،

یاریی داهاتوومان تەواو جیاواز دەبێت، به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز و گه‌وره‌ یاریی ده‌كه‌ین، هەوڵدەدەین باشتر ده‌ربكه‌وین، منیش تا کۆتایی یارییه‌كه‌ بە ئاگا دەبم.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ، سێشەممەی داهاتوو، لە گه‌ڕی دووەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا ده‌بێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button