ئینگلتەراگرنگترین

دی لیخت باس لە قەبارەی فشارەکان لە مان یونایتد دەکات

Yariga App

یاریگا –

ماتیاس دی لیخت راستیەک دەدرکێنێ کە دوای هاتنی بۆ مانچێستەر یونایتد لەو یانەیە درکی پێکردووە.

ئەستێرە هۆڵەندییەکە ئەم هاوینە هاوشانی نوسەیر مزراوی لە بایرن میونشن گواسترایەوە ئۆڵدترافۆرد و کە بەگوێرەی راپۆرتەکان بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ تێچووی دی لیخت بووە بۆ مان یو.

لە لێدوانێکی نوێیدا باسی لە ئەزموونە نوێیەکەی کرد و هاوکات ئاستی ئەو فشارانەشی درکاند کە لە یانە ئینگلیزیەکە هەستی پێدەکرێت و وتی

لێرە فشارێکی زۆر هەیە بەهۆ ئەوەی هاندەران راهاتوون بە شتانێک لە رابردوودا. ئێستا لەسەر ئێمەیە.

ئەو بەرگریکارە کە پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئایاکس و یوڤێنتوسیش کردووە، لە یانە هۆڵەندییەکە پێکەوە وەک یاریزان و راهێنەر لەگەڵ ئێریک تێن هاخ کاریان کردووە. هەربۆیە هۆکاری هاتنەکەی بۆ ئەو پەیوەندییە دەگەڕێندرایەوە. بەڵام خۆی قسەی جیاوازی هەیە و وتی

تێن هاخ تاکە هۆکار نەبوو کە پەیوەندیم بە مانچێستەر یونایتدەوە کرد. ئێمە قسە لەسەر یانەیەک، لە یەکێکە لە گەورەترین یانەکانی جیهان.

یاریزانە تەمەن 25 ساڵانەکە لە هەر سێ یاری سەرەتای وەرزەکە لە رکابەرێتیەکانی پرێمەرلیگ بەشداریپێکراوە، بەڵام هێشتا بە هاتنی ئەو و گرێبەستە نوێیەکانیش باڵانسی تەواوەتی نەگەڕاوەتەوە بۆ تیمەکەی تێن هاخ.

هەرچی فشاری هاندەرانیشە وەک ماتیاس باسی دەکات، بێ هۆکار نییە. بەوپێیەی ئەو یانەیە زۆر دابڕاوە لە نازناوە گەورەکانی وەک پرێمەرلیگ و کیشوەرییەکان. بە هاتنی تێن هاخیش کە سێیەم وەرزێتی لە ئۆڵدترافۆرد، تەنها دوو نازناویان بردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button