ئاسیاعێراقگرنگترین

یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا هەڵبژاردەی عێراق بە توندترین شێوە سزادەدات

''هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانیەتییەک دوورخرایەوە''

Yariga App

یاریگا –

یەکێتیی رۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی پێ، بە توندترین شێوە هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق سزادەدات و لە پاڵەوانیەتییەک دووریدەخاتەوە.

تازەپێگەیشتووانی عێراق لە دوای بردنەوەی لە تازەپێگەیشتووانی ئوردن 2-1، گەیشتبووە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانیەتیی رۆژئاوای ئاسیا. بەڵام بەبڕیارێکی لەناکاو، هەڵبژاردەکە لە پاڵەوانیەتییەکە دوورخرایەوە.

لیژنەی دیسپلینی یەکێتیی رۆژئاوای ئاسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای دەکات، یاریزانێکی عێراق، مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتییەکەدا نییە.

لە رێکەوتی 6-9 و 7-9، دوو پشکنینی پزیشکی جیاواز بۆ ئەحمەد عەلی عەبدوڵا، یاریزانی عێراق کراوە و لە کۆتاییدا دەرکەوتووە، یاریزانەکە مافی بەشداریکردنی لە پاڵەوانیەتییەکەدا نییە، چونکە پێچەوانەی رێنمایی و رێسای پاڵەوانیەتییەکە هەڵسوکەوتی کردووە. جیا لەمەش، یاریزانەکە تەمەنی یاسایی تێپەڕاندووە.

عێراق لە پاڵەوانیەتییەکە بەدۆڕاو هەژمارکرا و بەبڕی 2500 دۆلاریش سزادرا، هەروەها ئەحمەد عەلی عەبدوڵا بۆ ماوەی شەش یاریی داهاتووی هەڵبژاردە جیاوازەکانی عێراق سڕکرا و بەبڕی 1000 دۆلاریش سزادرا.

لە بەیاننامەکەی یەکێتیی رۆژئاوای ئاسیادا هاتووە، یاریزانەکە مافی تانەدانی لە بڕیارەکە هەیە، بەبێ ئەوەی مافی لە تانەدان لە ماوەی سڕکردنی هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، یەکێتیی تۆپی پێ عێراق سەرسووڕمانی خۆی لە بڕیارەکانی یەکێتیی رۆژئاوای ئاسیا دەربڕی و تەواوی چالاکییەکانی لە یەکێتییەکە راگرت.

یەکێتیی تۆپی پێ عێراق بە توندی سەرکۆنەی بڕیاری یەکێتیی رۆژئاوای ئاسیا لە دژی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووانی عێراق دەکات. مافی یاسایی خۆمان پەیڕەودەکەین و لە بەردەم یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا و فیفا بەرگری لە هەڵبژاردەکەمان دەکەین. بەڵگەی تەواومان لەبەردەستە کە ستەم لە هەڵبژاردەکەمان کراوە و تەواوی دۆکیومێنتەکانی فەرمی بڵاودەکەینەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق زۆر لە بڕیارەکە تووڕەیە و پێی وایە، رێگە بە وەڵامدانەوەی فەرمییان نەدراوە

شاندی تازەپێگەیشتووانی عێراق لە کۆبوونەوەی هونەری پاڵەوانیەتی جامی رۆژئاوای ئاسیا، داوای پشکنینی پزیشکی بۆ تەواوی یاریزانانی هەڵبژاردەکانی ئوردن، لوبنان و عێراق کرد، تاوەکو لە دروستی بەڵگەکان دڵنیاببنەوە. بەڵام پێچەوانەی رێساکانی فیفا و بەر لە تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر بڕیارەکە، بەیاننامەیان بڵاوکردەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، تەواوی چالاکییەکانی پەیوەندیدار بە یەکێتیی رۆژئاوای ئاسیا هەڵدەپەسێرێت، بە بیانووی ناپیشەیی یەکێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button