ئیسپانیاگرنگتریننەیشنزلیگ

دانی ئۆلمۆ کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەجێهێشت

Yariga App

یاریگا –

دانی ئۆلمۆ بەهۆی پێکانەکەی کەمپی هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەجێهێشت و گەڕایەوە بارسێلۆنا.

دانی ئۆلمۆ یاریزانیبارسێلۆنا بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر سڕبیا لەگەڵ هەڵبژاردەکەی تووشی بووە، لە یاریی ئەمشەوی ئیسپانیا ئامادە نابێت.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دانی ئۆلمۆ یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر سویسڕا لە نەیشنس لیگ بێبەش دەبێت، کە بەهۆی پێکانەکەی دوێنێ شەممە بەشداریی مەشق و راهێنانەکانی ئیسپانیای نەکرد.

گەرچی پێکانەکەی ئۆلمۆ سووکە، بەڵام دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بڕیاریان داوە سەرکێشی نەکەن و لە هەڵبژاردەکە دووریبخەنەوە، رێگایان پێداوە بگەڕێتەوە یانەی بارسێلۆنا.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە راشیگەیاندووە، پێکانەکەی ئۆلمۆ تەنیا ئازارێکی کەمە لە ئەژنۆی، لەپێناوی پاراستنی یاریزانەکە لە یارییەکەی سویسڕا دوورخراوەتەوە، بەڵام پێکانەکەی قورس نییە و تەنیا بەریەککەوتنێکی بەهێز بووە.

رادیۆی کەتەلۆنیاش ئاشکرایکردووە، چەند پشکنینێک بۆ ئۆلمۆ کراوە و دەرکەوتووە پێکانەکەی مەترسیدار نییە، پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکانی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر جیرۆنا ئامادە بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button