ئیسپانیاگرنگتریننەیشنزلیگ

راهێنەری ئیسپانیا: ئەرکی یاریزانانە یاریی بۆ هەڵبژاردەکەیان بکەن و هیچ کەسێک نابەخشم

دێلا فوێنتێ رایەکی تەواو جیاوازی هەیە

Yariga App

یاریگا –

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا گوێ بە گلەیی یاریزانان نادات و دووپاتیدەکاتەوە، دەبێ یاریزانان ئەرکی نیشتمانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ئەمشەو لە نەیشنزلیگ ئیسپانیا رووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە، هەردوو هەڵبژاردەکە لە یاریی یەکەمدا خاڵییان لەدەستداوە، سویسرا 2-0 بە دانیمارک دۆڕا و ئیسپانیاش 0-0 لەگەڵ سڕبیا یەکسانبوو.

لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەیەک یاریزان لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان تووشی پێکان بوون، بەشێکی دیکەش گلەییان لەزۆری یارییەکانی نێودەوڵەتی کردووە. بەڵام دێلا فوێنتێ رایەکی جیاوازی هەیە

راستە سەرەتا بیر لە یاریزانان دەکەینەوە، بەڵام دەبێ ئەوان یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەن. دانانی خشتەی یارییەکان بە ئاگاداری و رێککەوتنی هەمووان دادەندرێت و ئێمەش پێوەی پابەند دەبین. ئەمە وڵات و نیشتمانی ئێمەیە، دەبێ گرنگییەکی زۆری پێبدەین.

هەموو یاریزانێک دەیەوێت یاریی بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی بکات، ئێمە قوربانی ئەم خشتەیەین، نەک بکەر.

راهێنەری ئیسپانیا رەتیکردەوە، رەزامەندی لەسەر پشوودان بە یاریزانی یانە گەورەکان بدات

ئەرکی ئێمە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتە، دروستکردنی باشترین یاریزانانە و رکابەرییە لەسەر بردنەوە. بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان هەیە، دەبێ بەرگری لێبکەین. جیا لەمەش، دەبێ دادپەروەرانە بین، چونکە ناکرێ هەندێ یاریزان پشووبدەن و یاریی بە بەشێکی دیکە بکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button