ئینگلتەراگرنگترین

بۆچی هاندەرانی ئێرلەندا فیکەی لە دژی رایس و گریلیش لێدەدا؟

هەردووکیان گۆڵییان لە یارییەکەدا کرد

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ئێرلەندا بە شێوەیەکی توند پێشوازییان لە دێکلان رایس و جاک گریلیش کرد.

لە یەکەم گەڕی نەیشنزلیگدا، ئینگلتەرا لە دەبڵن، پایتەختی ئێرلەندا بووە میوانی هەڵبژاردەکە، هەریەکە لە دێکلان رایس و گریلیش دوو گۆڵی یارییەکەیان کرد، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی هاندەرانی ئێرلەندا و دروشمدان لە دژییان.

رایس یاریی بۆ تیمی لاوان و یەکەمی ئێرلەندا کردووە، بەڵام لە کۆتاییدا بڕیاریدا یاریی بۆ ئینگلتەرا بکات، تاوەکو ئێستا بەشێکی زۆری ئێرلەندییەکان، ئەم بڕیارە پەسند ناکەن.

لە کاتی وەرگرتنی هەر تۆپێکدا، هاندەران فیکەی ناڕەزایەتییان لێدەدا. یاریزانەکەی ئارسیناڵ گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد، بەڵام رەتیکردەوە ئاهەنگ بگێڕێت. لەبارەی رووداوەکەوە، رایس دەڵێت

داپیرم ئێرلەندییە، بەڵکو تەواوی بنەچەی باوکم لە ئێرلەندا لەدایکبوون، بەڵام ماوەیەکی زۆرە لە ئێرلەندا نەماون، بۆیە حەزم نەکرد ئاهەنگ بگێڕم، چونکە بێڕێزییە. کاتی زۆر خۆشم لە یاریکردن بۆ ئێرلەندا بینیوە، یادەوەرییەکان هەرگیز لەیاد ناکرێن. هیچ وشەیەکی ناشرینم نییە و هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم.

جاک گریلیش، خاوەنی گۆڵێکی دیکەی یارییەکە بوو، پێشتر یاریی بۆ تیمی لاوانی ئێرلەندا کردووە، فیکەی ناڕەزایەتی بۆ ئەویش لێدرا

من و دێکلان پێشبینی ئەوەمان دەکرد. هیچ شتێکمان بۆ گوتن نییە، هەردووکمان ساتی خۆشمان لەگەڵ ئێرلەندا بەڕێکردووە. بەشێکی زۆری خێزانەکەم لە ئێرلەندا دەژین، بۆیە حەزم نەکرد، هیچ کارێک بکەم، ببێتە هۆی نیگەرانی و تووڕەیی ئێرلەندییەکان.

ئەمە یەکەمجارە لە دوای یۆرۆی 2024، گریلیش بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەکرێت، دوای پشتگوێخستنی لەلایەن گارێس ساوسگەیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button