ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەری ئیسپانیا پێکانی ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای لە ریزەکانی ماتادۆر راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

هەواڵە ناخۆشەکانی نەیشنزلیگ لەبارەی پێکانی یاریزانەکانەوە بە یانەی بارسێلۆناش گەشت و راهێنەری ئیسپانیا پێکانی ئەستێرەیەکی ریزەکانیانی راگەیاند.

ماتادۆر لە یەکەم یاری خۆیاندا بەرامبەر سڕبیا 0-0 یەکسان بوون. هەر لەو یاریەشدا بووم بەگوێرەی قسەکانی لویس دی لافوێنتی راهێنەر کە دانی ئۆلمۆ گورزێکی سەختی بەرکەوتووە.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەینێیان بەرامبەر سویسرا، دی لا فوێنتی وتی

لە یارییەکەی سڕبیا ئۆلمۆ گورزێکی سەختی بەرکەوتووە. ئێساش نازانین هەست بەچی دەکات. هەربۆیە ئەمڕۆ لەگەڵماندا راهێنانەکان ناکات.

ئۆلمۆ کە لە منداڵیش هەر لەگەڵ بارسادا بووە، ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی شەش ساڵی و بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە لایبزیگەوە گەڕێندرایەوە یانە کەتەلۆنیەکە.

ناوبراو هەرزوو توانی خۆی لەگەڵ تیمەکەی هانزی فلیکدا بگونجێنێت و لە دوو بەشدارییدا توانیویەتی 2 گۆڵ تۆمار بکات.

ئەو یاریزانە گرنگیکەی تەواوی بۆ تیمەکەی دی لا فوێنتیش هەیە. یەکێک بوو لە ئەستێرە دیارەکانی یۆرۆی 2024 و رەگەزێکی سەرەکی ئیسپانییەکان بوو لە بردنەوەی نازناوەکە کە تێیدا توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و بە هاوشانی هاری کەین و جەمال موسیالا وەک گۆڵکاری پاڵەوانێتیەکە خەڵاتکرا. هەر بۆیە نەبوونی ئەو بەرانبەر سویسرای سەرسەخت رەنگە کاریگەریی لە پێگەی ناوەڕاست دروست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button