گرنگتریننەیشنزلیگ

ئێرلەندیەکانی نێو ئینگلتەرا شکستیان بە ئێرلەندا هێنا

Yariga App

یاریگا –

“ئێرلەندییەکانی نێو ئینگلتەرا شکستیان بە ئێرلەندا هێنا”

رەنگە لە بینین و خوێندنەوەی یەکەمدا بۆ ئەو سەردێڕە، وەک دەستەواژەیەکی ناڕوون ببینرێت، بەڵام راستییەکە هەروایە و ئەمشەو دوو بەرەگەز ئێرلەندی، دێکلان رایس و جاک گریلیش لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، شکستیان بە ئێرلەندا هێنا لە یەکەم یاری کۆمەڵەکەیان لە نەیشنزلیگ.

سێ شێرەکان هەر لە گێمی یەکەمدا لە رێگەی ئەو دوو یاریزانەوە لە خولەکەکەنای 11 و 26 دوو گۆڵیان تۆمارکرد.

بەوەش هەرزوو چاوەکان چوونەوە سەر باکگراوندی رایس و گریلیش و ڕەچەڵەکیان تیشکی خرایە سەر.

رایس کە یەکەم کاروانی پیشەگەرێتی لەگەڵ یانەی وێستهام لە ساڵی 2015 دەستیپێکرد، لەسەر ئاستی هەڵبژاردە ئەو لەگەڵ ئێرلەندا دەرکەوت. یاریزانەکەی ئێستای ئارسیناڵ هەر لە تیمەکانی خوار 17 ساڵان تا خوار 21 ساڵان درێسی ئێرلەندای پۆشیوە و تا گەشتنی بۆ هەڵبژاردەی یەکەم کە 3 یاریشی بۆ کردوون پێش ئەوەی لە ساڵی 2019 درێسی یەکەمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بپۆشێ.

دێکلان لە ساڵی 1994 لە کینگستنی سەر بە لەندەن لەدایک بوو. باوانی لە سەری باوکیەوە، خەڵکی شاری دۆگلاس کاونتی کۆرکی ئێرلەندان.

هەرچی گریلیشە، یەکەم کاروانی پیشەگەرێتی لە ساڵی 2012 لەگەڵ ئەستۆنڤیلا دەستیپێکرد تا 2021ی خایاند و دواتر گواسترایەوە بۆ مان سیتی.

جاک لە سەری باپیریەوە (باوکی دایکیەوە) ئێرلەندییە و خەڵکی دبلنن.

ئەویش هەر لە ریزی تیمی خوار 17 ساڵانی ئێرلەندا دەرکەوت لە ئاستی هەڵبژاردە. دواتر خوار 18 و 21 ساڵان. بەڵام پێش ئەوەی سەربخرێت بۆ تیمی یەکەمی ئێرلەندا، بۆ خوار 21 ساڵانی ئینگلتەرا یاری کرد و ئەوە بوو بە دەستپێکی کاروانەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی یەکەمی سێ شێرەکان و لە ساڵی 2020 بە فەرمی بۆ یەکەمین جار بانگهێشتکرا.

ئەو دوو گۆڵەی ئەمشەو سێ خاڵی بۆ ئینگلتەرا مسۆگەرکرد لەلایەن ئەو دوو ئەستێرەوە، لە میدیا ئینگلیزیدا بووە بە ترێندی شەوەکە.

رایس دوای تۆمارکردنی گۆڵەکە رەتیکردەوە ئاهەنگ بگێڕێ، بەڵام گریلیش بەپێچەوانەوە.

بۆ زانینیش، لی کارسلی راهێنەریشیان هەر بە ڕەچەڵەک ئێرلەندییە. تەنانەت رەخنەشی لێگیرا کاتێ زانرا کە سروودی نیشتیمانی ئینگلتەرا بڵێتەوە لە پێش یارییەکان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button