ئینگلتەراگرنگترین

سەرباری ئاستە بەرزەکەی، بۆچی گرینوود لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا نابینرێ؟ راهێنەرەکە وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە راهێنەری لی کارسلی کە دوای گاریس ساوسگەیت پۆستەکەی پێدراوە بەشێوەی کاتیی، بۆ لەبیربردنەوەی فیناڵەکەی یۆرۆ چاویان لە نەیشنزلیگە. بەڵام لە پێکهاتەکەیاندا یاریزانێکی درەوشاوە نابینرێ کە ئەویش مەیسن گرینوودە.

ئەو یاریزانە وەرزی رابردوو بەخواستن یاری بۆ خیتافی ئیسپانی کرد دوای بە بنبەست گەشتنی کێشە یاساییەکانی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و لە دەستدانی پێگەکەی لە ریزی ئەو یانەیە. بەڵام هەرزوو توانی خۆی لەگەڵ کەشوهەوای خولی ئیسپانیدا بگونجێنێت و تەنانەت بوو بە باشترین یاریزانی وەرزەکە لە خیتافی تا وای لێهات چاوی زۆر یانەی کەوتەسەر و لە کۆتاییدا مارسیلیا گرەوەکەی لە هەموان بردەوە و بە یەکجاری گواستیەوە ریزەکانی.

گرینوود لە یانە فەڕەنسیەکەش لە یەکەمین سێ یاریی خۆیدا لە خولی ئەو وڵاتە توانیویەتی خۆی بسەلمێنێتەوە بەجۆرێک تا ئێستا 5 گۆڵی تۆمارکردووە. کە ئەوەش بوو بە پرسیاری رۆژنامەنووسان و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریەکەیان بەرامبەر ئێرلەندا پرسیاری بانگهێشتنەکردنەوەی لە کارسلی کرا  کە ئایا سەیری یارییەکانی دەکات لەگەڵ مارسیلیا،  ئەویش زۆر بە کورتی وەڵامی دایەوە و وتی

چونکە مەیسن ئەو یاریزانە نەبوو کە ئێمە بیری لێبکەینەوە. راستگۆبم لێرەدا، نەخێر سەیری یارییەکانی ناکەم. ئاگەدارم کە لەوێ چی دەکات، بەڵام ئەو لە بیرکردنەوەکانی ئێمەدا نەبوو.

سێ شێرەکان لە گێمی یەکەمدا بە 2 گۆڵی بێ وەڵام پێشکەوتوون و یاریی دووەمیشیان رۆژی سێشەممەیە بەرامبەر فنلەندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button