ئیسپانیاگرنگترین

ڤیتۆر رۆکی: لە بارسێلۆنا تووشی نەخۆشی دەروونی بووم

Yariga App

یاریگا –

ڤیتۆر رۆکی بۆیەکەمجار باسی نهێنییەکانی سەردەمی یاریکردنی لە بارسێلۆنا دەگێڕێتەوە و دان بەوەدا دەنێت ئەوکاتە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و سەردانی پزیشکی کردووە.

ڤیتۆر رۆکی یاریزانی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا کە بە خواستن رووی لە ریزەکانی ریال بێتیس کردووە، لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی بەڕازیل لەبارەی سەردەمی یاریکردنی لە بارسێلۆنا دەڵێت :’هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد دۆخەکە وا خراپ بێت، ژیانی وەرزشیم لە بارسێلۆنا ئاڵۆز بوو، بەوشێوەیە نەبوو کە پێشبینیم دەکرد. ئێستا سەرنجم لەسەر ریال بێتیسە، سوپاسی خودا دەکەم دەرفەتی پۆشینی درێسی ئەم یانەی پێبەخشیووم’.

هەروەها رۆکی دەشڵێت :’من بەردەوام سەردانی پزیشکی دەروونیم دەکرد بۆ ئەوەی بتوانم ئەم دۆخە تێبپەڕێنم، چونکە هەندێک رۆژ کاتێک دەچوومە راهێنانەکان کەس هەستی بەوە نەدەکرد چی لەناو دڵمدا هەیە، هەندێکجار هەستم دەکرد سەرم تەواو نییە، بۆیە بەگوێرەی پێویست سەردانی پزیشکی دەروونیم دەکرد’.

رۆکی سەرەتای ئەمساڵ لە ئاتلێتیکۆ پاراناینسی بەڕازیلییەوە روویکردە ریزەکانی بارسێلۆنا، لەو یانەیە ئەو هێرشبەرە 19 ساڵانە لە 16 یاری دوو گۆڵی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button