ئینگلتەراگرنگترین

ئاشکرا بوو؛ بۆچی تۆماس توخێل راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتدی رەتکردووەتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان زانیاریی نەبیستراویان خستووەتەڕوو لەسەر ئەو دەنگۆ بەهێزانەی کە بەدرێژایی هاوینەکە باسیان لە دەستنیشانکردنی تۆماس توخێل دەکرد لەلایەن مانچێستەر یونایتدەوە لەبری ئێریک تێن هاخ.

دوای بەڕێکردنی دوو وەرز لەگەڵ شەیتانە سوورەکان، هەر لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو کارگێڕی مان یو دەستیکرد بە هەڵسەنگاندنی بژاردەکان بۆ هێنانی راهێنەرێکی نوێ لەبری هۆڵەندییەکە کە تا ئەوکات تەنها دوو نازناوی بۆ بردبوونەوە بەبێ پرێمەرلیگ و نازناوە کیشوەرییەکان. توخێلی ئەڵمانی بەهێزترین کاندید بوو بۆ ئەو مەبەستە.

بەگوێرەی زانیارییەکەی ماڵپەڕی مەیڵ سپۆرتی بەریتانی، یانە ئینگلیزیەکە گەشتبووە قۆناخەکانی کۆتایی بۆ دیاریکردنی توخێل، بەڵام ئەو راهێنەرە رەتیکردبووەوە. هۆکاری رەتکردنەوەکەشی، وەک سەرچاوەکە باسیکردوو بەهۆی سیاسەتەکانی گواستنەوەی مانچێستەر بووە.

مان یونایتد ئەم  هاوینە بە پێنج گرێبەستی نوێ وەرزکەی دەستپێکرد. بەڵام ئەنجامەکانی هەر لە سەرەتاوە بە خراپی دەستیپێکرد بەجۆرێک لە سێ یاری پرێمەرلیگدا بردنەوەیەک و دوو دۆڕانی هەیە.

توخێل کە پێشتر لەگەڵ چێڵسی ئەزموونی پرێمەرلیگی هەبوو، لە مانگی مارسی 2023 پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی پێسپێردرا، بەڵام کۆتایی وەرزەکە کۆتایی ئەویش بوو لەگەڵ باڤارییەکان بەهۆی نەبردنەوەی هیچ نازناوێک بۆیان.

توخێل ئێستا بێ یانەیە و مان یونایتدیش متمانەیان هەر بە تێن هاخ داوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button