ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ئەستێرەیەکی لیڤەرکۆزن ” گرێبەستەکەم نوێ ناکەمەوە و دەڕۆم”

Yariga App

یاریگا –

ئەستێرەیەکی بایەر لیڤەرکۆزن خاڵی خستە سەر پیتەکان و رایگەیاند کە گرێبەستەکەیە لەگەڵ یانەکەی نوێ ناکاتەوە.

یانە ئەڵمانییەکە هەوڵێکی زۆری دا کا جۆناسان تا بە مانەوەی زیاتر لە ریزەکانی قایل بکات، بەڵام وا دیارە ئەم جارە ئەو یاریزانە بڕیاری کۆتایی داوە و لە زاری خۆیەوە بابەتەکەی یەکلاکردەوە.

لە لێدوانێکیدا کە سەرچاوە ئەڵمانییەکان بڵاویانکردووەتەوە، بەرگریکارە وتی

گرێبەستی نوێ لەگەڵ لیڤەرکۆزن واژۆ ناکەم. ئەوە بڕیارێکە و داومە. تا کۆتایی کە لێرەم، ئەوپەڕی هەوڵی خۆم دەدەم پاشان لە یانەی داهاتووم دەڕوانم.

جۆناسان کە لەوەتەی ساڵی 2015 لەو یانەیە، جەختیکردەوە لە پەرۆشبوونی بۆ تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە پشتەوەی بڕیارەکەی و وتی

بڕیارەکەم ئەوەیە بڕۆم و ئەزموونێکی جیاوازتر تاقی بکەمەوە.

بەرگریکارە 28 ساڵانەکە یەکێک لە رەگەزە هەر دیارەکانی تیمەکەی چابی ئالۆنسۆ بوو لە وەرزە ئەفسووناوییەکەی رابردوو کە بوون بە پاڵەوانی بۆندسلیگا، جامی ئەڵمانیا و جامی سوپەری ئەو وڵاتە. هەر ئەو وەرزەش لە پێکهاتەی باشترینەکانی خولەکەدا ناوی دانرا.

یانەی بایرن میونشن زۆرترین دەنگۆی لەسەرە بۆ وێستگەی داهاتووی جۆناسان.

بابەتی زیاتر

Back to top button