فه‌ره‌نساگرنگترین

بارکۆلا رقی له‌ ئێمباپێیه‌؟

Yariga App

یاریگا –

برادلی بارکۆلا، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا،روونكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و حاله‌ته‌ ده‌دات كه‌ گۆلی له‌ ئیتاڵیا كرد و تۆپه‌كه‌ی به‌ ئێمباپێ نه‌دا.

لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بارکۆلا دوای 13 چرکە خێراترین گۆڵی مێژووی كه‌ڵه‌شێره‌كانی كرد، ناوی چووه‌ مێژوو.

یاریزانەكه‌ی پاریس سانجێرمان تۆپەکەی لە جیۆڤانی دی لۆرێنزۆی بەرگریکاری ئیتاڵیا وه‌رگرت و به‌رامبه‌ر جیانلویجی دۆنارۆما مایه‌وه‌، کیلیان ئێمباپێش لە تەنیشتی وەستابوو، بەڵام تۆپه‌كه‌ی ئاراسته‌ی گۆڵ كرد، ئەمەش پرسیاری زۆری له‌سه‌ر  نەدانی پاس بۆ ئێمباپێ دروستكرد.

بارکۆلا رەتیکردەوە کە بە ئەنقەست کیلیانی هاوڕێی پشتگوێ خستبێت و گوتی، ئێمباپێم لە تەنیشته‌وه‌ بینی، بەڵام دۆنارۆما چاوەڕێی ئەوە بوو تۆپەکەی پێبده‌م، بۆیە بڕیارمدا لێدانێکی زۆر به‌هێز ئاراسته‌ی گۆڵ بكه‌م.

بارکۆلا بوو بە هەڵگری خێراترین گۆڵ لە مێژووی هەڵبژاردەی فەرەنسا، دوای ئەوەی ئەم ریکۆردەی لە ساڵی 1991 لەلایەن فرانک سوسیەوە تۆماركرابوو، کاتێک دوای ١٧ چرکە گۆڵێکی بەرامبەر ئەلبانیا كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button