عێراقگرنگترین

وادەی راکێشانی تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاشکرابوو

رۆژی 20ـی ئەم مانگە وەرزی نوێ دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

وادەی راکێشانی تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاشکرابوو، هەفتەی داهاتوو لە بەغدا تیروپشکەکە رادەکێشرێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، رۆژی 13 یان 14ـی ئەم مانگە لە بەغدا تیروپشکی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە بەغدا رادەکێشرێت، کە وابڕیارە رۆژی 20ـی ئەم مانگە بە بەشداریی 20 یانە وەرزی نوێ دەستپێبکات.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق دوای پێشنیازێکی یانەی دهۆک بڕیاریداوە ئاهەنگی کردنەوەی وەرزی نوێی خولەکە لە دهۆک بکرێت، کە وانڕیارە ئاهەنگی کردنەوەی خولەکە بە بەشداریی حەسەن شەریف گۆرانیبێژی بەنێوبانگی کورد 35 خولەک بخایەنێت.

چوار یانەی کوردستان (هەولێر، دهۆک، زاخۆ، نەورۆز) بەشداریی وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن، کە شوڕتە نازناوی وەرزی رابردووی خولەکەی بەدەستهێنا و سێ وەرزە لەسەریەک دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button