ئینگلتەراگرنگترین

قەیرانێکی نوێ رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

قەیرانێکی نوێ رووبه‌رووی یانەى چێڵسی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌ویش  گرژی لە پەیوەندی نێوان تۆد بۆیل و بێهداد ئێقبالی خاوەنی یانەکەدا هەیە و بیر لە بژاردەیه‌ك دەکەنەوە سەبارەت بە خاوەندارێتی یانەکە.

دوای دوو دەیە لەژێر خاوەندارێتی رۆمان ئەبرامۆڤیچی ملیاردێری رووسی، یانەی چێڵسی لە ساڵی 2022 لەلایەن کۆمەڵەیەکەوە بە سەرۆکایەتی کلیرلەیک و بۆیل بە بڕی 4.25 ملیار پاوەند کڕدرا.

لەو کاتەوە خاوەنە نوێیەکان زیاتر لە یەک ملیار پاوەندیان لە کڕینی یاریزانان خەرج کردووە، بەڵام ئه‌نجامه‌كانیان وه‌ك پێویست نه‌بووه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ به‌شێك له‌ هۆكاری كێشه‌كان.

بەم خەرجییە زۆره‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو له‌ كرینی یاریزانان خه‌رجیان كرد، وایكرد یانه‌كه‌ ئەستێرە ناوخۆییەکانی بفرۆشێت بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی دارایی و پابەندبوون بە یاسا داراییەکان به‌ڵام كێشه‌كانی زیاتر قوڵكرده‌وه‌.

پێگه‌ی بلومبێرگ نیوز ئاشکرایکرد، به‌هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکان‌، خاوەنەکانی چێڵسی لێکۆڵینەوە لەوە دەکەن کە ئایا دەتوانن پشکی یەکتر بکڕنه‌وه‌، به‌ڵام تۆد بۆیل ئاماده‌نیه‌ پشكه‌كانی خۆی بفرۆشێت.

بەپێی راپۆرتەکە، سێ هۆکاری سەرەکی هەیە كه‌ دۆخی چێلسی به‌م شێوه‌یه‌ خراپ بێت و بیر له‌ فرۆشتنی بكرێته‌وه‌، جیاوازی بۆچوونەکان، سەبارەت بە سیاسەتی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانان، خراپی ئاستی تیپەکە و نەبوونی پێشکەوتن لە دروستکردنی یاریگایەکی نوێ.

کلیرلەیک خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی یانە ئینگلیزیه‌كه‌یه‌، بۆیل و مارک واڵتەر بازرگانی ئەمریکی و هانسۆرگ وایس ملیاردێری سویسری خاوەنی 40%ی پشكی یانه‌كه‌ن.

چێڵسی، لەم وەرزەی پرێمه‌رلیگ، لە ڕیزبەندی یازدەیه‌مه‌ و  ڕیزبەندی دوای به‌رێوه‌چوونی سێ گه‌ڕ، چوار خاڵی هه‌یه‌، ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بۆرنمۆس، كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌ له‌ گه‌ڕی چواره‌م به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی بكه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button