ئیسپانیاگرنگترین

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید لەبارەی پێکانەکەی بێڵینگهام

Yariga App

یاریگا –

پرۆسەی چاکبوونەوەی بێڵینگهام لە پێکانەکەی لەو ماوەیەی پێشبینی دەکرا، خێراتر بووە و پێشبینی دەکرێت ناوەڕاستکارەکەی ریال مەدرید لە وادەی دیاریکراوی خۆی زووتر بگەڕێتەوە یاریگاکان.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، جود بێڵێنگهام کە رۆژی 23ـی مانگی رابردوو تووشی پێکان بوو، پێشبینی دەکرا بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە یاریگاکان داببڕێت، بەڵام کاردانەوەی بۆ چارەسەرەکان و مەشق و راهێنانەکان وایکردووە، ئەو ناوەڕاستکارە ئینگلیزییە لە وادەی دیاریکراوی خۆی زووتر بگەڕێتەوە یاریگاکان.

ریلیڤۆ رایگەیاندووە، پێشتر وا پێشبینی دەکرا بێڵینگهام بۆ ماوەی پێنج هەفتە لە یاریگاکان داببڕێت و کۆتایی ئەم مانگە لە یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید بگەڕێتەوە یاریگاکان، بەڵام دوای تەواوکردنی قۆناخی یەکەمی چارەسەرییەکانی، لەوانەیە بێڵینگهام بۆ یاریی بەرامبەر ئیسپانیۆل بگەڕێتەوە کە رۆژی 22ـی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.

لەناو یانەی ریال مەدرید هەر لە سەرەتاوە پێشبینیان کردبوو، بێڵینگهام زووتر بگەڕێتەوە یاریگاکان، کە لەو ماوەیەی لە یاریکردن دابڕاوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی سەرەڕای دەرفەتدان بە لوکا مۆدریچ و ئاردا گولەر و دانی سێبایۆس، بەڵام تاوەکو ئێستا لە هیچیان رازی نییە و نەیتوانیوە بۆشایی بێڵی پڕ بکاتەوە.

رۆژی شەممەی داهاتوو، ریال مەدرید دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان لە گەڕی پێنجەمی لالیگا دەبێتە میونای ریال سۆسیداد، دواتر لە یەکەم یاریی وەرزی نوێی چامپیۆنزلیگ میوانداریی شتوتگارتی ئەڵمانی دەکات، ئینجا لە لالیگا میوانداریی ئیسپانیۆل دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button