ئینگلتەراگرنگترین

تەواو؛ ئێرلینگ هالاند خەونی مەدریدییەکان لەگۆڕ دەنێت

سوپەر هالاند بڕیاری کۆتایی داوە

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند نزیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نوێبکاتەوە.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، هالاند دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە مانچێستەر سیتی بمێنێتەوە و دەرگای بەڕووی گرنگییەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا دادەخات.

رووپەلی ئەمڕۆی رۆژنامەی مارکا

لۆس بلانکۆس ماوەیەکی درێژبوو، چاودێری دۆخی هالاند و شێوازی گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی دەکرد. کاتێک بۆڕووسیا دۆرتموندی جێهێشت، هەوڵی گواستنەوەی بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆدا، بەڵام هالاند حەزی لە مان سیتی و یاریکردن لەژێر سەرپەرشتی پێپ گواردیۆلا هەبوو.

گرێبەستی ئێستای هالاند لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت. بەگوێرەی زانیارییەکانی مارکا بێت، مان سیتی زۆر لە نوێکردنەوەی گرێبەستی هالاند نزیکە، بەڵام مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی زۆر بەرزدەکاتەوە، تاوەکو یانەی وەکو ریال مەدرید و پاریس سانجێرمان، نەتوانن بیشکێنن.

رۆژنامەکە مەدریدییەکە روونیکردووەتەوە، لە ریال مەدرید بەردەوام باس لەوە دەکرێت، رۆژێک لە رۆژان هالاند یاریی بۆ مەدرید دەکات، بەڵام کاتەکەی دیارنییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button