ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەی داهاتووی دێپای ئاشکرا دەکرێت

دەچێتە شاری ساو پاولۆ

Yariga App

یاریگا –

مێمفیس دێپای، هێرشبەری نێودەوڵەتی هۆڵەندا لەگەڵ کۆرینتیانس گەیشتووەتە رێککەوتن.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، دێپای تەمەن 30 ساڵ، بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستێک لەگەڵ کۆرینتیانس واژۆ دەکات. پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بگاتە ساو پاولۆ و لە یاریی داهاتووی یانەکە بەرامبەر یوڤێنتودێ، لە جامی بەڕازیل پێشکەش بە هاندەران بکرێت.

دوای بەسەربردنی دوو وەرز لەگەڵ بارسا و تۆمارکردنی 13 گۆڵ، وەرزی رابردوو جارێکی دیکە گەڕایەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید و تەنیا نۆ گۆڵی لە 12 یاریدا کرد.

دێپای کاروانێکی ناسەقامگیری لەگەڵ مانچێستەر یونایتدیش هەبوو، لە کۆی 45 یاریدا تەنیا حەوت گۆڵ و سێ ئەسیستی هەبوو.

لەوەتەی ساڵی 2013ەوە، دێپای یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەی هۆڵەندا بووە، لە کۆی 98 یاریدا 46 گۆڵی کردووە. دووەم باشترین گۆڵکاری مێژوویی هۆڵەندایە لە دوای رۆبن ڤان پێرسی.

بابەتی زیاتر

Back to top button