ئیسپانیاگرنگترین

بۆنماتی دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە مێژووی تۆپی پێی خانمان

بارسا گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئایتانا بۆنماتی، ئەستێرەی خانمانی ئیسپانیا دەبێتە خاوەن بەرزترین مووچە لە مێژووی تۆپی پێی خانمان.

یاریزانی تەمەن 26 ساڵان و خاوەنی باڵۆن دۆر، گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێدەکاتەوە، سەرەڕای گرنگییە بەردەوامەکانی چێڵسی.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە،  بۆنماتی دەیەوێت کاروانی وەرزشی لە ئیسپانیا بەردەوام بێت و گرێەستێکی درێژخایەن لەگەڵ بارسا واژۆ بکات. گرێبەستی ئێستای لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بۆنماتی لە وەرزی 2022-23 ئاستێکی نموونەیی پێشکەشکرد، یارمەتی بارسێلۆنای بۆ بردنەوەی چامپیۆنزلیگدا، دواتر خەڵاتی باڵۆن دۆر و زە بێستی بردەوە. هەروەها لە وەرزی 2023-24 نازناوێکی دیکەی چامپیۆنزلیگی بردەوە.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بۆنماتی یاریزانێکی کاریگەری مۆندیالی 2023 بوو، توانی خەڵاتی تۆپی زێڕین، وەک باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتییەکە بەدەستبهێنێت. سێ گۆڵ و دوو ئەسیستیشی هەبوو.

بۆنماتی بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆری 2024 بەربژێرکراوە، رکابەری لەگەڵ هاوتیمەکانی خۆی وەک پاتریسیا گویخارۆ، گراهام هانسن، سەلمە پارایولۆ، ئەلێکسیا پوتێیاس و ئێوا پاخۆر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button