سعوودیەگرنگتریننەیشنزلیگ

بێرغڤین بە توندی وەڵامی کومان دەداتەوە

''ناکرێ بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ یاریزاناندا بکرێت''

Yariga App

یاریگا –

ستیڤن بێرغڤین، یاریزانی ئیتیحاد هێرشێکی توند دەکاتە سەر رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندا.

بێرغڤین، 26 ساڵ لە دوا رۆژەکانی گواستنەوەکانی هاوینەی رابردوودا، پەیوەندی بە ئیتیحادی سعوودییەوە کرد و کومان رەخنەی زۆری ئاراستەی یاریزانەکە کرد، گوایە پارەی کردووەتە ئامانجی لەپێشینە و بڕیارێکی هەڵەیداوە.

کومان، بێرغڤینی بۆ هەردوو یارییەکەی هۆڵەندا لە نەیشتنزلیگ بانگهێشت نەکردووە، بەگوێرەی قسەکانی راهێنەری پرتەقاڵییەکان بێت، ئیتر دەرگای بەڕووی بێرغڤین داخرا.

یاریزانە نوێیەکەی ئیتیحاد لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دێ تێلێگراف، هێرشێکی توندیکردە سەر کومان

نابێ بەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ یاریزانان بکرێت، یاریکردن بۆ هۆڵەندا شەڕەفێکی گەورەیە بۆ من، بەڵام ئیتر لە ژێر سەرپەرشتی ئەم راهێنەرە، نامەوێت یاریی بۆ هەڵبژاردەکە بکەمەوە. ئیتر مامەڵە لەگەڵ کەسێک ناکەم، لە میدیا هێرشم بکاتەسەر.

بێرغڤین لەسەر دەستی کومان کاروانەکەی لەگەڵ هۆڵەندا دەستپێکرد، لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی 2018 یەکەم یاریی فەرمی کرد، لەوساتەوە 35 یاریکردووە و خاوەنی هەشت گۆڵە.

بێرغڤین لە ساڵی 2022 لە ئەیاکسەوە پەیوەندی بە تۆتنهام کرد، لە وەرزی 2023-24 بووە کاپتنی یانە لەندەنییەکە. بێرغڤین 31 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کرد، خاوەنی 13 گۆڵ و پێنج ئەیست بوو.

لە ماوەی رابردوودا، بێرغڤین گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ ئیتیحاد واژۆکرد، ئەم وەرزە لەگەڵ کەریم بێنزێما، ئێنگۆلۆ کانتێ، فابینیۆ و موسا دیابی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button